پەیکەرێکی دژەشەری ناوخۆ بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەرمنارەی خانەقا!
Tuesday, 22/05/2012, 12:00
ساڵانە لەگەڵ هاتنی بەهار و نەورۆز و بووژانەوەی سرووشت جوتێک لەقلەق سنووری زۆر ووڵاتیان دەبڕی و ڕوویان دەکردە باشووری کوردستان، هەرساڵە لەگەڵ ڕەوینەوەی سەرماو هاتنی بەهار جوتێ لە جوانترینوو بە ئەمەک ترین لەم مەلانە لە سەر منارەکۆنەکەی مزگەوتی خانەقای شاری هەولێر هێلانەی خۆیان سەرلەنوێ هەڵدەنایەوە، پایزانیش لەگەڵ ڕەوەی ئەو مەل و باڵندانەی گەرمیان و کوێستان دەکەن بە کۆمەڵ ڕووە و شوێنە گەرمەکان کۆچیان دەکردەوە. بەڵام لە مانگی ٥ی ١٩٩٤دەستی ڕەشوو خۆشکێنەرانەی ڕۆبۆتە چەکدارەکانی شەڕوو کوشتاری ناوەخۆ، ڕووی ئاگری کوژەری چەکەکانیان کردە هێلانەی لەقلەقوو منارەی خانەقایان کردە نیشانی هزری بێزراویان. ئەو مەلە ئاشقەی پیرە هەولێر و قەڵا و منارە و قەیسەریی نێو جەنجاڵی شار، یەکێک لەم لەقلەقە ئاشقانەی شاری تیرۆر کرد، ئیتر چیتر ئەو باڵندەی کە سیمای هێوریوو ئەوینی نێو شینکەی ئاسمانی شار، باڵە سپیکەلانە قاش ڕەشەکانی لێک نەدایەوە، ببڕای ببڕا لەسۆی زامی چاولێکنانوو سفتوسۆی ڕۆحی کوژراوی لەقلەق، بێوە لەقلەق لەگەڵ زامە قوڵەکەی هەڵفڕیوو بۆدواجار بەئاسمانی ئەمشارەدا فڕیوو بۆی نەگەڕایەوە. ئیتر ئەم تاوانەش وەک دەیان و سەدان تاوانی تری قارەمانانی شەڕی ناوخۆ، ڕووپەلی مێژووی ئەوانی چڵکنتر کرد، تا ئەمڕۆش تاونبار نەدۆزرایەوە، هیچ کەس و لایەنێکیش بەدوا داچوونی بۆ ئەم پەروەندە نەکراوەیە نەکردوو لە ژێر تەپ و تۆزی خەمساردی ژبیرکرا.
لەنیشتمانی ئێمەد ژمارەیەکی زۆر پەیکەر بۆ هەر شتوو ناشتێ دانراوە ، بەڵام تائێستا پەیکەرێک بۆ باڵندەی تیرۆرکراو کە ڕەگی قووڵی لەناو بیرەوەری هەموو دانیشتوانی ئەو شارە هەییە نەدیترا. بونی کۆتەڵێکی رەمزی وەک (حاجی لەقلەقەکەی منارەی خانەقا) دانەنراوە تا وەک رەمزی شەرمەزارکردنی شەر بناسرێ.
هەر بۆیه بەگرنگی دەزانین داوابکەین لە هەموو مرۆیەکی ئازادیخواز و دژ بە شەڕ هەموو لاینگرانی سرووشت و ئازار نەدانی پەلەوەر، هونەرمەندان، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشەنبیران، پارێرێزەران، دادوەران، پەرلەمانتاران، چالاکوڤانانی بوارە مرۆییەکانی کۆماڵگای سڤیل بۆ پشتگیری لە داواکردنی پەیکەرێکی(دژە شەری ناوخۆ) بۆ ئهم لەقلەقە تیرۆر کراوە دروست بکرێ ، بۆ ئەوەی ئەم پەیکەرە بۆ هەتا هەتایە ببێ بە سیمبوۆلی بەرائەتوو ئاشتی وەفادری لە کۆمەڵگای ئارام و سڤیلی باشووری کوردستان، بۆ ئەوەی لەمڕۆوو لە ئایندەشدا نەفرەت لە شەڕ و بازرگانی بە خوێنوو وێرانکردنی ئینسان بکرێ.
ئێمە لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەلمەتی دەست پێکردنی واژوو لەهەموو ناوەندو کەسایەتیەکان کۆدەکەینە بۆ ئەم مەبەستە:
پەیوەندیەکان
ئمێل
[email protected] فەیسبوک
http://www.facebook.com/profile.php?id=100003833363826 0046735366757
کەمپینی پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی هەولێر
2012-05-22
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست