ناسیح عبدالرحیم و 500ملیۆنەكەى پارتى!!!
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
پاش بریارە تۆتالیتارییە دژە ئازادییەكەى داداگاى كەتنى سەیدسادق دژ بەرۆژنامەنوس ناسیح عبدالرحیم لەسەر داوا پوچ و بێبنەماكەى لقى 12 ئەولقەى خاوەنى هەموشتێكە جگە لەكەرامەت و شەخسیەت و ئەخلاقى سیاسى، ئێستا پوش پیاوە قورمیش كراوو كۆیلەكانى لقى 12ى پارتى پێشڕەوى خیانەت و خۆفرۆشى كورد دەرگاى دادگایان لەو رۆژنامەنوسە بوێرە گرتوە داواى 500ملیۆن دینار دەكەن وەك قەرەبوى ئەوەى گوایا ناسیح تەشهیرى پێكردون! ئەو كادیرانەى قوتابخانەى خیانەت كەتاكە ستراتیژى خۆیان و پوش سەرۆكەكەیان تەنهاو تەنها گیرفان و ناوگەڵیانەو لەو پێناوەشدا ئامادەى هەموو تەنازول و سەرشۆركردنێكن و مێژووى دورو نزیكى ئەو پارتە مێگەلەى بنەماڵەى شوم و ڕەشى نێوچاوى كورد نمونە هێنانەوەى گەرەك نیەو ئەوكارەى ئێستا دەسەنەخۆرو چڵكاوخۆرەكانى لقى 12ى خیانەت لەكورد لەهەڵەبجە دەستیان بۆ بردوە پڕ بەدڵ مایەیى قاقاى پێكەنینە ئاخر ئابڕوى تكاو كەى بەپارە دێتەوە؟ كەى ئەخلاق و بەها بەپارە دەكڕێتەوە؟ ئەو كارەى ئێوە دەستتان داوەتێ گەر بەرهەمى هەبوایە ئێستا سەرۆكەكەتان خاوەنى گەلێك بەها و ئابڕوى سیاسى بوو مسعودى سەرۆكتان بۆ سپى كردنەوەى مێژووى ڕەشى بۆ هێنانەوەى ئابڕوى ڕۆشتوى ئامادەى دانى پارەیەو ئامادەیە لەبازاڕى هەڕاجى شەرەف و كەرامەتدا گەلێك پارەبدات بۆ كڕینى تۆزقاڵێك حەیاو ئابڕوى مرۆڤانەو كوردانە بەڵام مەخابن ئەوەى سەرۆكە جاشى بەرەباب جاشاكەتان دەستى نەكەوتوەو لەوەتى هەیە عەوداڵى پەیداكردنیەتى ئێوە دەتانەوێت بەگازگرتن لەقەیتانى قوندەرەكانى ناسیح هەڵیبكڕێنن! ئاى كەگەوجن خۆتان و سەرۆكى خێڵەكەتان مرۆڤ كە ئێوە دەبێنێت سوكانى حوكمدارى كورد تەنها بۆ بەرژەوەندى گریفان و ناوگەڵتان بائەدەن شەرم لەكوردبوونى خۆى دەكات! ئەم هەوڵى كپكردنى دەنگە ئازایانە زۆر زڕەو سەرۆك زێڕە ێەدام زێڕەى كۆنەسەرۆكتان پێى نەكرا ئەوا بۆ ئێوە مانانى جاشولكەى ڕێبازى بارزانى و خیانەت خەونێكى شومە بینیوتانە و ئەمجۆرە خەونانە كورسیەكەى سەرۆكتان لە گۆڕ دەنێت و مسعود و هاوبیرەكانى لەئایندەى نزیكدا ڕەوانەى مۆزەخانەى گۆڕستانى خیانەت لەبەرزان دەكات و لەسەر گۆرەكانیان لەبرى تاجەگوڵینە هەموو بەرەبەیانى ڕۆژێكى نوێى ئەم نیشتیمانە تاجى نەفرەت و خیانەتیان بۆ دەكرێتە دیارى و ئێوە، كویلەكان و ئاغاكانى خیانەت بەردەوام لەدامێنى گردۆڵكەكاندا دەمێننەوە (ناسیح) و ئازادیخوازانیش لەلوتكەى چیاكاندا لەبەرزیدا دەژین و بەبەرزى دەمرن! باشترە بۆخۆتان و پۆش سەرۆكەكانتان دان لەقەیتانى ئەم پیاوە باڵا بەرزانە گیرنەكەن بۆ ئەوەى هەندێك دانتان بمێنێت بۆ ڕۆژگارى نزیكى كۆتاى یەكجاریتان خۆتان باش دەزانن رۆژى رەشى كۆتایتان پێوستان بەدانچیڕكردنەوەى زیاتر هەیە!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست