کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵكەوت زاهیر دوو كلیپى ئەردەلان بەكر زیندانى دەكات

Thursday, 02/04/2009, 12:00


واى ئەوەى لە ماوەى لە سەردانەكەى خۆیدا بۆ كوردستان هونەرمەند ئەردەلان بەكر دوو كلیپى بەرهەمهێنا، بەڵام هەڵكەوت زاهیر بەرێوەبەرى كەناڵى كوڕەك بە بڕیارێكى شەخسى رێگرە لە پەخشكردنى كلیپەكان، ئەردەلان بەكر دەڵێت "داوا لە كەناڵى كۆڕەك دەكەم كلپیەكانم بشكێنێ".
سەرچاوەیەكى ئاگادار كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێت راگەیاند، ساڵى پار هونەرمەند ئەردەلان بەكر بە هاوكارى كۆمپانیاى كۆڕەك میوزیك دوو كلیپى لە كوردستان بەرهەمهێنا، بەڵام بە هۆى ئەوەى ناوبراو لە چەند دیمانەیەكیدا رەخنەى لە كارەكانى هەڵكەوت زاهیر گرت و كارەكانى بە ناكوردى وەسف كرد، بۆیە ئێستا كە هەڵكەوت زاهیر بووتە بەرێوەبەرى كەناڵى كوڕەك بە بڕیارێكى شەخسى ئەو دوو كلیپەى لە پەخشكردن وەستاندووە.
لەو بارەیەوە هونەرمەند ئەردەلان بەكر لە پەیوەندیەكیدا وێڕاى پشتڕاستكردنەوەى هەواڵەكە راگەیاند، ئەو لە رەخنەگرتنى لەسەر كارە هونەرییەكانى هەڵكەوت زاهیر ناوەستێ، بەڵام نیگەرانى خۆى لە بەرامبەر كۆمپانیاى كۆڕەك نیشاندا و گوتى "پەخش نەكردنى ئەو دوو كلیپە هیچ كاریگەرییەك بۆ هونەرەكەى من دروست ناكات، بەڵام دەمێك بوو خەڵك چاوەڕێى ئەوەى لە كۆڕەك دەكرد تەلەفزیۆنێكى جوان و پرۆڤیشناڵ بخاتەكار، نەك ئەو ناوە ناشیرینە بە تەلەفزیۆنەكیان بلكێنن، بە داخەوە بۆ كەناڵى كۆڕەك چۆن قبوڵى كرد كەسێكى وەك هەڵكەوت زاهیر لەوێ كار بكات"، هونەرمەند ئەردەلان بەكر ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد مادام هەڵكەوت بووەتە بەرێوەبەرى كەناڵى كۆڕەك داوا دەكات كلیپەكانى بشكێنن، نەك لەو كەناڵە پەخش بكرێ، چونكە ئەو پێیوایە "هەڵكەوت زاهیر بە ناوى نوێكارى هەوڵى ناشیرین كردن و ونكردنى هونەرى رەسەنى كوردى دەدات، هەركەسێك ئەو راستیە بڵێت لەلایەن خۆیەوە دژایەتیان دەكات و گرفت بۆ كارەكانیان دروست دەكات، ئێستا كە بڕیارى داوە كلیپەكانم پەخش نەكرێ، زیندووترین نموونەى قسەكانمە".

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە