ئه‌فسه‌رێكی یه‌كێـتی 36 جار ده‌نگی داوه
Sunday, 14/03/2010, 12:00
بورهان قادر
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، پله‌دارێكی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه دانیشتووی شاری كه‌ركوكه، له‌رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له‌و شاره، 36 جار ده‌نگی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی‌و كاندیده‌كانی یه‌كێتـی نیشتیمانی داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هاولاَتی راگه‌یاند ئه‌ندامێكی یه‌كێـتی كه پۆستێكی سه‌بارزیشی هه‌یه، له7/3/201010 رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، به‌هۆی ئاسانكاری‌و رێگه‌پێدان‌و لابردنی مۆری په‌نجه‌ی، ئه‌و رۆژه تا ئێواره، 36 جار ده‌نگی به‌لیستی هاوپه‌یمانی‌و كاندیده‌كانی یه‌كێتـی نیشتیمانی داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی‌ئه‌و كه‌سه‌ی 36 جار ده‌نگی داوه، ئه‌فسه‌ره‌و به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌كێك له‌فه‌وجه‌كانی یه‌كێتی ده‌وام ده‌كه‌ین‌و خۆی بۆی باسكردووین، كه له‌و رۆژه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌كان‌و هێزه‌كانی ناوخۆوه ئاسانكاری بۆ كراوه، تا ئه‌و ژماره ده‌نگه بدات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌هۆی باری ئه‌منی‌و هێزه‌كانی تره‌وه، نه‌یویست ناوی خۆیی‌و ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاشكرابكات، كه ده‌نگه‌كانی داوه.
سایتی هاوڵاتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست