هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌هه‌ولێر ناڕازین له‌سه‌ركرده‌كانیان
Thursday, 19/11/2009, 12:00
بورهان قادر
ئه‌و كادیرانه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ولێر كاریان بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان كردووه ناڕه‌زایی له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه لێیانكراوه ئه‌وان به‌پاره‌و ماڵی خۆیان ئیشیان بۆ ئه‌و لیسته كردووه، به‌ڵام ئێستا پشتگوێخراون.
به‌رپرسێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیستی گۆڕان به هاوڵاتی راگه‌یاند له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر به‌جیدی به ئۆتۆمبێل‌و پاره‌ی خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان كارمان ده‌كرد، جیا له‌وه‌ش رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرا، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌و كات نه‌ده‌وێران ئاڵا نیلییه‌كه‌ی گۆڕان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه هه‌ڵبكه‌ن، ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانن.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه وتیشی من به‌رپرسی ناوه‌ندێكی هه‌ولێر بووم، سه‌رپه‌رشتی زیاتر له 20 قوتابخانه‌م ده‌كرد كه نزیكه‌ی 100 كادیری هه‌بوو، هیچ سندوقێك نه‌بوو نوێنه‌ری ئێمه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت، لیستی چاكسازی كه له‌چوار حیزب پێكهاتبوو داوای زانیاریان له‌ئێمه ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌رپرسان نه‌ك له‌و 100 كادیره‌و نموونه‌ی ئه‌وان ناپرسنه‌وه، به‌ڵكو ته‌له‌فۆن بۆ منیش ناكه‌ن.
لیستی گۆڕان كه پێشتر وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌هه‌ڵبژارنه‌كه‌ی 25/7/2009 توانیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان 25 كورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن، دواتریش به‌شداری كابینه‌ی شه‌شه‌میان نه‌كرد‌و وه‌كو لیستێكی ئۆپۆزسیۆن ماونه‌ته‌وه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و كادیره ناڕازیه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه چیتر خه‌ڵك ناتوانێ به‌بێ مووچه ئیش بۆ لیستێك بكات، چونكه زۆربه‌مان خێزاندارین‌و پێویستیان به‌پاره هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه‌یه، ئه‌و كادیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و وازناهێنێت‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه هێشتا ئومێدێكی ماوه.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی كادیران سه‌فین مه‌لاقه‌ره كه یه‌كێكه له‌به‌رپرسه‌كانی بزووتنه‌وی گۆڕان، وتی ئێمه پاره‌مان به‌كه‌س نه‌داوه تا هه‌ندێك گله‌یی ئه‌وه بكه‌ن كه كه‌سانێك پاره‌یان وه‌رگرتبێت، چونكه میزانیه‌مان نییه، ته‌نیا ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌وه مو‌وچه‌ی ئه‌و كادیرانه بگه‌ڕێنینه‌وه كه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان مووچه‌كانیان بڕاون.
سه‌فین ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌وان كادیرانی خۆیان پشتگوێخستبێ‌و وتی ئێمه هیچ كه‌سێكمان پشتگوێنه‌خستووه، چونكه هه‌موو خه‌ڵك خاوه‌نی گۆڕانه، دواتریش كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌و گوێمان له‌خه‌ڵك گرتووه‌و پرسیشمان پێكردوون، بۆ په‌رله‌مانتاریش ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌مان هه‌ڵبژاردووه كه كه بۆ په‌رله‌مانتاری شیاو بێت‌و له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كه‌ش ناوی كاندیده‌كانی خۆمان ئاشكرا كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست