سەرنج لە دەسەڵات
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
یەكێك لە جوانترین شێوازەكانى ڕادەبرین بۆ مافەكانى مرۆڤ لە نیوكۆمەڵگا شارستانیەكان و رژێمە دیموكراتیەكان خۆپێشاندانە .ئەمیش بۆ ئاراستەكردنى داواكاریەكانى خۆپێشاندەرەكان بۆدەسەڵات .ئەمرۆ لەجیهان وادەبین كۆمەڵگاكان چوون داواى مافى خۆدى خۆیان دەكەن هەربەنەمانى دەسەلاتە تاكەكانى دەسەلات یا گۆرینى شیوازى سیاسى و بەرێوەبردنى وولات هەروەكو چوون لە (میسر وتونس و یەمەن و لیبیاوئوردن و سوریا و بەحرین...)روویان دا.
كۆمەڵگاى كوردى بێ بەش نیە لەرووى رادەربرین وداواكردنى مافەكانى تاكى كوردى هەروەكو چوون ماوەیەكە لەسنوورى پارێزگاى سلیمانى خوپێشاندان دەكرى لە نیو پارێزگاى هەولێر ودهۆك ناكرێت كەئەمەش بۆ خوى پرسیارێكى گەورەیە كەچوون دەسەلاتى پارتەسیاسیەكانى دەسەلات لە دەسەلاتى حكومرانى كوردى گەورەترە وەبەهێزترە بەتایبەتى لەرووى سەربازیەوە و دام ودەزگا نهینیەكانى پارتە سیاسیەكانى دەسەلات بەتایبەتى لەسنوورى پارێزگاى هەولێر كە دەتوانین بلێن (پارتى دیموكراتى كوردستان) فەرمانرەواى دەكات .
خوپێشاندان كەداواى خەلك و كومەلگایە بۆ بەردەوام دەبێت وەكو ئێستا چوون لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ، بەردەوام بوونى خوپێشاندان واتا بێ باوەربوون و بێ ئاگابوونى دەسەلات بەمافەكانى تاكى كوردى بەشیوەیەكى تر دەتوانین بلێن (تاكى كوردى لەنێو كومەلگاى كوردیدا كەوتوتەوە نیو دوخێ بێ باوەربوون وبێ متمانەكردن بەسەركردایەتى كوردیدا)ئەمەش لەسێبەرى ئەو هەموو بەڵینە خەیالیانەى دەسەلات بەخەلك ،لەلایەكى تر بەرزبوونەوەى هۆشیارى تاكى كوردى بۆ داواكردنى مافەكانى خودى خوى .گەر دەسەلات متمانە و باوەربوونى خەلك بە شێوازى بەرێوەبردنى حوكومەت نەگەرێنتەوە ، دەتوانم بلێم خوپێشاندان بەردەوام دەبێت .
لێرەدا گرنگرترین پرسیار رووبەروومان دەبێتەوە بۆ تاكى كوردى بێ هیوا و بێ باوەربوونە لە سەركردایەتى دەسەلاتى كوردى ؟ بەراستى ئەم پرسیارە زور گرنگە دەبێت هەردەم سەركردایەتى دەسەڵات ئەم پرسیارە ئاراستەى خوى بكات بۆ چارەسەرى و چاودێرى كردنى هەلسەنگاندنى خۆدى خوى (كەساتیەكان) كە نوێنەرایەتى دەسەلات دەكەن .
من لێرەدا تیشك دەخەمە سەر گرنگرترین خاڵەكانى بێ باوەربوون و بێ متمانەكردنى تاكى كوردى بەدەسەلاتى سیاسى كوردیەوە : -
1- بەرزبوونەوەى ئاستى تاكى كوردیەوە لەروو ى (بیر و تێفكردن ) لە ئاستى بەرێوەبردن و سیاسەتى دەسەلات .
2- رووخانى رژێمە دكتاتوریەكانى روژهەلاتى ناوەراست كەئەمەش بو هۆیەك بەئاگابوونى تاك لە كومەلگاكانى ئەم ناوچەیە بەتایبەتى .
3- پێشكەوتنى تەكنەلوجیا لەرووى بستن و بینین وە فراوان بوونى تۆرى نیت بەشداركردنى هەزارەها كەس لەسایتە كومەلاتیەكان وەكو (تویتەر و فیسبووك).
4- دابران و ترازان و دووركەوتنەوەى دەسەلات لە خەلك واتا كاركردنى دەسەلات لە نیو یەك بازنە .
5- هەبوونى ئوپوزسیون (المعارچە)لە نیو كومەلگاى كەئەمەش فاكتەرێكى گرنگە لەنێو كومەلگا شارستانیەكان .
6- شكست هینانى دەسەلاتى كوردى لەمەسەلەى كەركووك .
هەرچەندە دەسەلات لەبەر تێركردن و ئارەزوو و بەلكیش كردنى حوكومەت بەلاى پارتە دەسەلاتەكان و بەرژەوەندى خودى پارتەكان و تاكە كەسى و خزم وخزمانى دەبێتەوە بەلاوەنانى كۆمەلگا كەئەنجامەكەى دابران و ترازان و دووركەوتنەوەى دەسەلاتە لە خەلك و كۆمەلگا وە دەبیتە بەهێز بوونى لایەنى ئوپوزسیون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست