کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك .. چەند دوورى لەئێمە

Tuesday, 12/04/2011, 12:00








لەهەموو كەس بەختەوەرتر ,ئەو كەسەیە بتوانى كامەرانى بۆ زورترین ژمارەى خەلك بێنێ - گوتە-


لەو روژانەى خوپێشاندانەكان هاتوونەتە سەر شەقامەكانى شارەكانى كوردستان هەریەك لەبرى رادەربرینى خودى خویەوە دروشمێك یان دەستەواژەیەك دەلین،دروشم وووتەكانیان دەربرینى تاكى كوردە لەنێو كومەلگایەكى كە دەسەلات بەشێوازیكى سەربازى و نادیموكراتیانە پەیوەندى بەتاكى كورد دەكات.یەكیك لەو دروشمانەى كە سەرنجى منى راكێشا بەیەك دەنك هاواردەكەن (سەرۆك بەقوربانت بێت)ئەو ووشەیە لە نێو شەقامى كوردى بە بەدەنگیكى بەرز لە كاتى هاتنەوەى نووسەرورۆشنبیرانى تاراوگە كەبەزووترین كات هاوپشتى خۆیان بۆ شەقامى كوردى راگەیاند لەگەل یەكەم بانگەواز و بەهانابردنى شەقام وە هەست كردنى مێژووى نووسەر هاتنەوە بەرەو دایكە خوشەویستەكەیان .دەستەواژەى (سەرۆك بەقوربانت بێت)ئەم دەستەواژە سیاسیە یا كۆمەلاتیە یا دەروونیە یا هەرناوێكى تر لى بنین،بەڵام ئەوەى جێگایەى پرسیارە لەنێو كومەڵگا بلێن(سەرۆك بەقوربانت بێت) بەراى من دەستەواژەیەكى دەروونى پەیوەندى بەناخى مروڤ هەیە وەلەلایەنى فەلسەفى لە خۆدەگرێت .ئەم پەیامە بەشێوەیەك ئاراستەى سەرۆك كرابوو لەئەنجامى توورەبوون و بێ زارى و بى دەنگى و بى متمانەبوونى تاكى كوردى بە سەرۆك لە نێو كومەڵگا شارستانیەكان و دیموكراتیەكانى ئەو دەستەواژانانە زور سادەن بەڵام لە نێو كومەڵگاى ئێمە یەكەم جارە دەبیستم ودەبینم لێرەدا دەتوانم بلێن كەوا هۆشیارى تاكى كورد و بیركردنەوە و تێفكردن و خوێندنەوەى رووى سیاسى ئێستا زور جیاوازترە لە 10 ساڵ پێش . لەروانگەى خۆمەوە چەندخالێك دەخەمە روو :-
1. بێ ئاگایى و دووركەوتنەوەى سەرۆك لە كۆمەلگا و خەلك بە تایبەتى تاكى كورد واتا نەك ئەم ژینگەى كەسەرۆك لە نیویدا دەژێت بەلكو وەكو بازنەیەكى داخراو لێ هاتووە وەپەێوەندیەكان زور دوورە لە خەلكانى سادە و هەژار ئەمەش بەپێچەوانەى دەسەلاتى سەرۆكە لە كومەلگا شارستانیەكان .
2. پەیوەندى كردن و ئاراستەكردنى سەرۆك بەشێوەى هەرمەكى واتا لەسەرەوە بو خۆارەوە بەپێچەوانەوە هیچ هاوتەریبەك ویەكسانیەك بەدى ناكرێت لەگەڵ تاكى كوریدا ئەمەش لە ئەنجامى بەسیاسەت كردنى كورسى سەرۆك بەپارتە سیاسیەكان واتا ئاراستە و كاركردنى سەرۆك چون لەپارتەكەى كاردەكات هەمان كۆپى و گونجانى خۆیەتى لەگەل كۆرسى سەرۆك.وەباشترین نموونەش دیدارەكانى سەرۆكە لەكەل میوانەكانى نازانین كەوا وەكو سەرۆك هەرێم یا سەرۆك پارتەكەى دیدار دەكات.
3. بى متمانە بوون لە دەسەلاتى سیاسى كوردى ئەمەش لەرێگەى ئەو بەلێن و ئامانجە گەورانەى لە سەرۆك و پایەدارانى هەرێم داویتیانە خەلكى هەرێم .
4. نزیك بوونەوەى روشەنیر و نووسەر و روژنامەنووس هەموو لایەنە رۆشەنیرەكان لەگەل تاكى كوردى وەكاركردنیان بەشێوەیەكى راستەوخۆ لەسەر بنەماى كومەڵگاى كوردى دەتوانم بلێن ئەمە بەهێزترین خالە چونكە روشنبیران لەرێگەى بیردوز ز ئایدیا جیاوازەكان بارى ئەمرۆ كوردستان شیكردووتەوە وە شیدەكەنەوە وەبەشێوەیەكى جیاواز وبێ لایەنە جیاوازى لە نیو میدیا كانى دەسەلات .
5. بەرزبوونەوەى ئاستى تاكى كوردیەوە لەروو ى (بیر و تێفكردن ) لە ئاستى بەرێوەبردن و سیاسەتى دەسەلات لەرێگەى ئەو نووسەرو روشەنبیرەكانى كومەڵگاى كوردى و عەرەبى و جیهانى .
6. شەهیدبوونى چەندەها گەنج لەژێر شێبەرى سەرۆك بەیبى هێچ لى پرسینەوە و لێكولینەوەیەك تاوانباران بەڵكو شاردنەوەیان وە رەوانەكردنیان بۆ دەرەوەى وولات دوركەوتنەوەى تاوانباران لە دادگا ئەمەیش كەمتەرخەمى سەرۆك و حكومەت.
7. هەر چەندە بۆ سەرۆك ئەو دەسەتەواژە زۆر گەورەیە جونكە بەژیانى خوى وەكو سەرۆكى پارتى ئەو قسەى پى نەووتراوە بویە راست بوو بەلاى سەرۆك و دارودەستەكەى خۆیان لەم دەستەواژە بكوڵنەوە هەتا بزانن كە تاكى كوردى چەند دورە لە تو یا بلێن (سەرۆك تۆ چەند دوورى لە ئێمە)



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە