کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوکتەی ٪۱۷ی پشکی هەرێم لە بودجەی ۲۰۱٦

Wednesday, 16/12/2015, 1:27


پەرلەمانتارە بەڕێزەکانی کورد لە بەغدا خۆ ئەبێ لەبەرامبەر حەڵاڵکردنی مووچەی مۆڵ و ئیمتیازاتی خۆیان هەندێک هەوڵ بدەن و قسە بۆ میدیا بێ ئێشەکان بکەن لەبارەی پشکی کورد لە بودجەی ۲۰۱٦ دا! ئەمە بۆخۆی نوێترین نوکتەی سیاسیە ، ئێ کاکی براینە هەرێمی کوردستان بودجەی ساڵانی ۲۰۱٤ و ۲۰۱٥ ی زۆر جوان وەرگرتووە -کە لەبودجەشدا شەڕتان بۆی کرد و پەسەندیش کرا -هەتا ئاوا بۆ بەشە بودجەی۲۰۱٦ خۆتان مشەوەش کردووە؟! خەڵک نوسراوی سەر کاغەزی بۆچیە؟ وا پشکی ٪۱۷ ی هەرێم وەکو پار کۆپی وپەیستیش کرایەوە و گریمان پەسەندیش کرایەوە ئێ بودجە بە خەڵک چی کە حکومەتی عیراق پارە نانێرێت؟! کورد ئەڵێ ئەونانە ئەمڕۆ  لە خوانە؟!
 ئەم ڕەخنەیە بۆ ئەوەیە ئێوەی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا هەوڵ و فشارەكانتان چڕتربكەنەوە بۆ ئەوەی لەڕێگای پەرلەمانی عیراقەوە هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم ناچاربكرێن پابەند بن بە جێبەجێ كردنی ماددەكانی یاسای بودجەی ساڵانی ڕابردوو و داهاتوو، هاوكات هەردوو حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی نەوت و سامانە سروشتیەكانی هەردوولا ڕێز لە ڕێكەوتنە واژۆكراوەكانی بواری نەوت لەنێوان هەردوولادا بگرن و دواجار یاساكان -لەنێوانیشیاندا یاساكانی بودجەی عیراق- تەنها مرەكەبی سەر كاغەز نەبن و پەرلەمانیش هەر كارگەی پەسەندكردنی پرۆژە یاسا نەبێت!
ئەگەرنا ئێوە- كە بەدەنگی خەڵكی كوردستان چوونەتە بەغدا و مانگانە مووچەی خۆتان لەبودجەی عیراق لە كاتی خۆیدا وەردەگرن -بەڵام خەڵكی هەرێم و مووچەخۆران زەققەی چاویان دێت و وەرزە مووچە وەردەگرن ئەمەتان لێ قبوڵ ناكەن و متمانەتان لێ دەستێننەوە، و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بە خۆتان و حزبەكانتان نادەنەوە. 
اللهم هل بلغت اللهم فاشهد.
دانا تەیب مەنمی:
وەرگێڕ و رۆژنامەنووس و  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چاكسازی و گەشە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە