پێكەنینی دڕك
Thursday, 19/11/2009, 12:00
پێكەنینی دڕك ڤیزای بەختیاری نابەخشێ
بەتۆ... لەكاروان بەجێماو ،تاكەی چاوەڕێ!
وشەی چەواشە، ناكات تیماری زام بەسە هاوڕێ!
دەردی ئێمە نەزانییە هەڤاڵ..، مەڵێ ناكرێ..
چارەی گرفت،گەر خواستی پۆڵاینت نەبێ..!..
مەڵێ بۆ وایە،گۆچانی ئەفسوناویت بۆ دانابارێ!..
خەوش و گرفت ڕاماڵێ، زوو بكەوە ڕێ!
تلانەوەو غەمباری..، خۆكوشتنە..
باكی نییە گوڵی سور، تامەزرۆی خوێنبارینە!..
(مەحوی) ئاسا ئەوەی (بەردم تێبگرێ)..
(من بەرقی تێئەگرم) لە كۆڕی بەزم و ڕەزما
بەردهاوێژ ..، ئەبێ ئارەقی شەرمەزاری بسڕێ..
سفرەی ئاسمان ڕاخراوە..، كەسی لێ بێ بەری ناكرێ..
(ڕق فرۆشی) سەری خۆی دەخوات ئەوەی ئەو ڕێگەیە دەگرێ!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست