هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ ئه‌دای چوارساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن
Thursday, 29/08/2013, 12:00
حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا شكستیان هێنا له هێنانه‌دی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
سه‌ره‌تا به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانی و ناوخۆییه‌كان و چاودێران، یه‌كێتی و پارتی به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری فراوان توانیان له ساڵی 2009 دا زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم مسۆگه‌ربكه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ له به‌رگی گۆڕاندا هاته كایه‌وه و توانی 25 كورسی په‌رله‌مانی بباته‌وه و په‌رده له‌رووی ساخته‌كارییه‌كان هه‌ڵماڵێت، به‌ڵام دواجار ئه‌وان و براده‌رانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌ژێر فشار و هه‌ندێك ئیعتباراتی نامه‌نتیقی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕازی بوون و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه خه‌ڵكی توڕه‌ی كوردستانیان نا‌ئومێد كرد.
وه‌كو ده‌نگده‌رێك و هاوڵاتیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه و ڕۆنامهنووسێك و كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایندهی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نم فراكسیۆنی كوردستانی له‌م چوارساڵه‌ی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی لانی كه‌می به‌ڵێنه‌كانی به‌جێبهێنێت، به‌ڵكو هه‌ر زوو شه‌رعیه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یان خسته‌ژێر پرسیاره‌وه به‌وه‌ی له رۆژانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتردا و له‌سایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵحدا به فیشه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران درایه‌وه و ژماره‌یه‌ك لاو هاوڵاتی بێ چه‌ك شه‌هیدكرا.....بێڕێزی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و په‌ره‌ی سه‌ند و مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پێشێلكراو پرنسیپه‌كانی دیمۆكراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین خنكێنرا و بودجه‌ی میلله‌ت خرایه خزمه‌تی هه‌ردوو حزبه‌وه و سیاسه‌تی برسیكردن به‌رامبه‌ر نه‌یاران و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پیاده‌كرا.
به كابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م نه‌یانتوانی كێشه‌كانی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی، چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌ته‌واوی شكستیان هێنا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون، بێكاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی تاوان و هه‌روه‌ها باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانه بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له به‌غداوه زیادده‌كرێت و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و گومرگه‌كان زیاتربوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی یه‌كێتی و پارتی نه‌یانتوانی بژێوی چینه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی وه‌كو كه‌مئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان باشتربكه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی به‌فێرۆدانی پاره‌ی خه‌ڵك له ڕابواردنی فه‌رمی خۆیان و چینه مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵكارانی ده‌ست و پێوهندهكانیان و میدیای سێبه‌ر و موچه‌خۆری بن دیوار، هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانیان تووشی قه‌یرانێكی ئابووری و نه‌مانی پاره له بانقهكاندا كرد. یه‌كێتی و پارتی به‌رده‌وامن له قۆرغكردنی بازاڕ و كه‌رته ستراتیژییه‌كان نه‌وت و فرۆكه‌وانی و ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كان.
لێره‌دا ئاماژه‌كردن به كوشتنی هاوڵاتیان له ڕۆژانی 17ی شوبات و گه‌نده‌ڵی و سكانداڵهكهی ده‌رزی ئاڤاستین له‌مساڵدا و كوێركردن و چاودهرهێنانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی، به‌سن و به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی شكستی كابینه‌كه‌ی به‌رهه‌م و ساڵح و نێچیرڤان بارزانی.
ده‌سه‌ڵات وه‌كو پیشه‌ی 22 ساڵی ڕابردووی، له‌م خوله‌شدا په‌رله‌مانی وه‌كو ئامرازێكی ده‌ستی هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسی خۆیان به‌كارهێنا بۆ له‌باربردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كانی خۆیان. له‌م خوله‌دا ده‌سه‌ڵات هیچ یاسایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان تێنه‌په‌ڕاند، و به‌مه‌به‌ست كاری نه‌كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگی وه‌كو بودجه‌ی حیزبه‌كان و به نیشتمانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ده‌ستوور، ودواجار له 30ی حوزه‌یراندا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانیا درێژكرده‌وه و و هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان دواخست و ئێستاش به‌نیازن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دوابخه‌ن، چونكه ده‌زانن له‌چه‌ند شارێكی وه‌كو سلێمانی ده‌دۆڕێن و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن پێموایه ده‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕازی نه‌بوونایه به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی پڕ له ساخته‌كاری. دواتریش كه چوونه په‌رله‌مانه‌وه هه‌مئاهه‌نگی پێویست له‌نێوانیاندا نه‌بوو و هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری دیكه بوێرانه داكۆكی یان له مافی خه‌ڵك كرد. بۆیه ئۆپۆزسیۆنیش له‌م خوله‌دا نه‌یانتوانی هه‌موو كارته‌كانی فشار به‌كاربهێنن و بگره ئه‌وانیش له ڕۆژانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكدا پشتیان كرده جه‌ماوه‌ر و بوێر نه‌بوون له پشتگیریكردنی خه‌ڵك و به‌ڵكو دواتر سواری شه‌پۆله‌كه بوون و ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆپیشانده‌رانیان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان و جوڵاندنی سۆزی خه‌ڵك و گره‌وی بردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده به‌كارهێنا. به‌ڵام هه‌ر كه ده‌سه‌ڵات بودجه‌كه‌ی لێ بڕین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زیاتر شه‌قام بجوڵێنن و فشاره‌كانیان زیاتر بكه‌ن، كه‌وتنه سازش بۆ ده‌سه‌ڵات و موجامهلهكردنی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕینه‌وه‌ی پاكێج و چاوبه‌ست كردن له هاوڵاتیان.
وه‌كو ده‌وترێت مێژوو بۆ ئه‌وه‌یه په‌ندی لێ وه‌ربگریت، و ئه‌وانه‌ی په‌ند له مێژوو وه‌رناگرن هه‌میشه مێژووی هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان چهندبارهدهكهنهوه. كه‌واته ئه‌مجاره ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك فشاره‌كان زیاتر بكه‌ین تا ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت ساخته‌كاری بكات و، ئه‌گه‌ر كردیش ئه‌وا بێده‌نگ نه‌بین و ڕای گشتی ناوخۆیی و جیهانی لێ ئاگاداربكه‌ینه‌وه و هه‌رگیز به ئه‌نجامی ههڵبژارجنهكان ڕازی نه‌بین و شه‌قام بجوڵێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست