کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەردۆغان ئەوەش نیە وەڵامێك بۆ محمد پاكیژ

Monday, 15/03/2010, 12:00


لەژمارە 1175 ڕۆژى چوارشە 10/3/2010 بابەتێكى بەڕێزى بڵاوكراوەتەوە.منیش وەكو تاكێكى كورد پێم باشبو ڕونكردنەوەیە بدەمە خوێنەران و ڕۆشنبیرانی ووڵاتەكەم......
بەڕێزى بەهەمو ماناكان ئەردۆغان بە ئاشتى خواز و كوردى باكوربەڕێگرلەئاشتى پێناسەدەكات.
  ئەڵێت زیاترلە 80 ساڵە ناوێكى یاسایى نیە تاوەكو كوردانى باكور لەو ڕوانگەوە داواى مافەكانى دیكەیان بكەن!بەبەڕێزى ئەڵێم ئەو ئەردۆغانەى تۆباسی دەكەیت بۆتائیستا كەزیاتر لە6ساڵە حكومەتى لەدەستە بۆناوێكى بۆنەدۆزیەوە؟بەڕێزى ئەڵێت هەرچى شۆڕشى باكورە بەدامەزراندنى پەكەكە شەوە لەناوچوە!بەداخەوەم بۆ نوسەرێكى وڵاتەكەم هێندە بێئاگابێت لەخەباتى بەشێك لەنەتەوەكەى.سەیرە نوسەرێك هێندە بێَئاگابێت لە هەمو خۆپیشاندانە ى باكورى كوردستان كەملوێنەها كوردى ئازادى خواز ئەڵێن پەكەكە گەلەو گەل لێرەیە!بێ سەرۆك ئۆجلان ژیان نابێت!!!بەڕێزى ئەردۆغان بەكەسێكى ئاشتى خواز لەقەڵەم ئەدات!كام ئاشتى؟بەوەى لەماوەى دەسەڵاتەكەیدا كردویەتى؟كەلەسەرخۆپیشاندنى دیموكراتانە كەمافى هەمو مروڤێكە زیاتر لە3000منداڵ بەندكراوە!! كوشتن وگرتنى چەندەها لاوى كورد!!بە وەى پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتى داخست كەدەنگى زۆرینەى كوردانى باكورى بەدەست هێنابو!! بەوەى دەستی كردوە بەدەستگیركردنى نوخبەى سیاسەت مەدارانى كورد لەباكورو ئەروپا كەتائیستاش بەردەوامە!!بەوهەمو تۆپ بارانەى سنورى هەرێم؟؟ئەڵێت ئەردۆغان ڕێگا پاك دەكاتەوە ئێمە مەرجى كەمەرشكێنى بۆدادەنێن!کاکی برای بیئاگا ئەوتائێستاش یەك كورد بەنوێنەر نازانێت.نازانم كام مەرج؟ئەوهونەرمەندانەش باسى دەكات گوایە ئەردۆغان بانگى كردون بۆكێشەى كورد! ئەوانیش هەموتورك ى نەتەوەپەرەستن یان بەكرێ گیراو..ئەو بڕوات گوێبیستى گەل ى كوردبیتَ لەڕێگاى نوێنەرەكانیەوە كە كورد بەدەنگ هەڵیبژاردون نەك دەستگیركردنیان!! داوام لەبەڕێزت و هاوبیرانت ئەوەیە لەبرى پیاهەڵدانى ئەردۆغان و پارتەكەى.نەهامەتیەكانى كوردى بێ ووڵات بدەنە گوێی ڕاى گشتنى دونیا!!!!!!!!!




سۆران كەلار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە