کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ محمود سەنگاوى و هاوبیرەكانى.ئاگاتان لە زارتانبێت

Saturday, 22/05/2010, 12:00


ئاشكرایە وڵاتانى داگیركەر هەموو كاتێك هێرشیان كردۆتە سەر گەلى ئێمە لە چوار پارچەى كوردستان خۆشبەختانە تائێستا لەلایەن ووڵات پارێزانى گەلەوە سەر شۆڕكراون. ئێستاش بۆ ماوەى چەند ڕۆژێكە داگیر كەرانى توركیاو ئێران دەستیان كردوە بە تۆپ باران كردنى سنوورە دەست كردەكانى هەرێم ى كوردستا ن بەبیانوى بونى گەریلا سەربەرزەكانى پەژاك.و پەكەكە كە لە ڕاستدا جگە لە درۆ شتێكى دیكە نیە چونكە هەموان دەزانین گەریلاكان لە قوڵایى باكور و ڕۆژ هەڵاتى كوردستان چالاكى ئەنجام دەدەن كە لە بندە ستى داگیركەراندایە و بەهەمو پێوەرەكانیش گەلى ئێمە مافى پاراستنى ڕەوایان هەیە.لەم كاتانەدا لەزۆرینەى كوردستان چالاكى شەرمەزاركردن بەڕێوە دەچێت سەرەنج ڕاكێشە جێگرى فەرماندەى گشتى پێشمەرگە محمود سەنگاوى وەك ئەوەى ئاگاى لەدونیا نەبێت وتار بۆ ڕاگەیاندنە كۆیلەكانى خۆیان دژى پارچەیەك لەخوێنى ئەم گەلە دەدات، دەڵێت ئەگەر پەژاك سنور ببەزێنێت وەڵامیان دەدەینەوە. ئەى بێئاگا دەمێك بو سنورت بەزاند و لەلایەن ماموستاكەتەوە بۆ وەڵامت نەبو؟ ئەى هەموو جاش و كۆیلەكان پەژاك و پەكەكە نەبێ ئێوە سنور دەپارێزن؟بەڵى دەیپارێزن وەك ساڵانى ڕابوردو كە15ئیسلامى هەموتانى تۆقان و ئەوەى نەكرێت پێیان كردن!! تكایە وازبێن لە قسەى پڕو پوچ چونكە گەلەكەمان وشیارە 96 نیە لاوتان نەهێشت هەموتان بەكوشت دا لەپێناو كورسی و پارەى گومرگى برایم خلیل ..ئیستا 2010 یە ئاگاتان لێیە گەلەكەمان لەسەر شەهید سەردەشت چیتان پێدەكات؟ ئەوە بەنمونە بگرن بەستانە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە