کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانبارانى 31ى ئاب دوژمنى كوردن یان ڕۆژنامەنوس و وڵات پارێزان؟

Wednesday, 01/09/2010, 12:00


كەس نیە تاوان و نۆكەریەكەى 31ى ئاب نەزانێت كەبنە ماڵەى بارزانى بەرامبەر ئەم میللەتە بەجێیان گەیاند.ئەمەسەیرنەبێت بەلاتانەوە چونكە ئەوان ئەوە جارى یەكەمیان نەبوو لەپێناو دەسڵاتى خۆیاندا كارى وابكەن و بەدڵنیایشەوە كۆتاجاریشیان نابێت..سەیر لەمەدانیە چونكە هەموومان ئەوان باش دەناسین!سەیر ئالەمەدایە ئێستا هەركەس بچوكترین ووشە بنوسێت لەخزمەتى ئەواندا نەبێت یان دەبێت بكوژرێت یانیش لەڕاگەیاندنە كۆیلەكانیانەوە ئەیكە هەراو بەتیرۆرست و دوژمنى ئەم ئەزمونە ئازادەى لەقەڵەم ئەدەن و بەجاسوسى ناودەبەن نازانم ئەبێت جاسوسى كام دوژمنى ئەوان بن؟توركیا یان ئێران؟ئەوان خۆیان ئێستاش بەسەر قەبرى ئەتاتورك و خومەینیدا ئەگرین!! ئەى بۆ ئاوڕێك لەخۆیان نادەنەوە بزانن كێیە دوژمن! ڕۆژنامە نوسێك كە گەورەترین چەكى دەستى قەڵەمە؟یان ئەوان كە دوژمن نەما نەیهێنن بۆكوشتنى لاوەكانى ئەمە گەلە؟ جارێك توركیا جارێك سەدامى خوێنمژى كورد كەپێش چەند ساڵێك 182هەزار مناڵ و پیرو گەنجیان ئەنفال كردو دواتر لە31ى ئابى شومدا دوبارە دەستى سەدامتان گرت و وتتان فەرموو جارێ زوە 182هەزار چیە وەرە بنەماڵەكەى خۆمان نەبێت هەموكورد لەناوبە..دواى ئەم هەمو خیانەتانە ئەوەندە بیشەرمن ئەوان ڕۆژنمە نوسى ئازادو دڵسۆزانى میللەت بەدوژمن ئەزانن لەبەر نوسینێك!! عەرەب و تورك و فارس هرگیز دوژمن نین و پەیوەندى سترتیجیان هەیە.ئەوەنیە بەردەوام پەرە بەپەیوەندیەكانیان ئەدەن بەتۆپ بارانى سنو؟ .ئیتر نازانم بۆ ڕۆژنامەنوس دەستى دوژمنى لەپشتەو دژى وڵات و ئەزمونەكەیەتى و ئوانسش دڵسۆز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە