سەرۆك و بەچكەسەرۆك
Tuesday, 21/09/2010, 12:00
پارتى دواى ئەو هەموو ئیدانەیەى كەكرایەسەرى دژى ئەو درۆیانەى لەسەر تیرۆرى شەهید سەردەشت بڵاویان كردەوە.ئەمشەو زۆر بێشەرمانە ڕو ڕەشێَكیان هێناوەتە سەر شاشە ڕوو زەردەكەیان وەك ئەوەى گەلى ئێمە وەك چڵكاو خۆرەكانى بەردەستیان بێئاگابن لەڕابردوە قێزەوەنەكەیان و باوەڕیان پێبكەن.ئەو ڕوڕەشانە دیسانەوە لەسەر زارى تیرۆرستێكى وەك خۆیان ڕۆژنامەنوسى وڵات پەروەر شەهیدى ئازادى شەهید سەردەشت بەتیرۆرست لەقەڵەم ئەدەن كەبەڕاستى تاسەر ئێسقان سوكایەتى بەڕۆژنامەنوس بەگشتى و شەهید سەردەشت بەتایبەتى.باشە ئەگەر مەسرورى تیرۆرست نەبیبَت كەسێكى وا دەتوانێت لەناوجەرگەى زانكۆو بەو هەمو پرسگە بەعس ئاساكانى پارتیدا گەنجێكى وەك شەهید سەردەشت بشارێتەوەو بیگەیەننە موسڵ بەكاتێكى كەم؟ خۆ ئەگەر بەدرۆى بنەماڵەى تیرۆرستیش ڕاستبێت و ئەنسار شەهیدى كردبێت ئیتر ئەم سەرۆك و بەچكە سەرۆكانەمان بۆچیە نەتوانن ئاسایشى پایتەختە داگیر كراوەكەى باشورى كوردستان بپارێزن كە ملیارەها دۆلار بەناوى ئاسایشەوە ئەدزن!! ئەگەر بنەماڵەى تیرۆرس ڕاست دەكەن مەسرورى بەچكە سەرۆك بێننە سەر شاشە و بەئاشكرا قسەبكات و باسى بكات.ناڵێم دانى پیابنێت چونكە پێویست بەوەناكات و هەمووكوردستان لەو ڕستیە دڵنیایە ئەمە كارى بەچكە سەرۆكەكەمانە .نەك پیشاندانى ئەم فیلمانە كە بستێك تۆزى لەسەرە ..من تكادەكەم نوسین بابەسبێت لەسەر ئەم خوێنمژانە.چونكە نوسین بۆ ئەوان بێ مانایە ئەوان نەخوێندەوارن بەتایبەت لەئاست حەقیقەت و ڕاستیدا..با هەمومان هەستینە سەرپێو ڕسواو بێحورمەتیان بكەین باببنە پەندو عیبرەت لەمێژوودا بابەیەك بونمان بییان ڕوخێنین چیتر سوكایەتى قبوڵنەكەیەن...........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست