کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەعس زۆرى پێكردین ! یان ! یەكێتى و پارتى؟؟؟؟

Friday, 24/12/2010, 12:00


ئەوەى جێگاى داخە ئێمە هەمیشە ئەڵیین بەعسى ڕوخاو چى پێ نەكردین بێ ئەوەى ئاگامان لەئێستابێت..بابڕوانینە چەند جیاوازیەكى بەعسەكەى نوجێفى و موتڵەگى دۆستى دەسڵاتەكانى بنەماڵەو خودى دەسڵاتى هەردوبنەماڵە!!!بەعس لاوێكى ئێمەى ئەڕفاندو دواتر یان لەزینداندا ئەی هێشتەوە یان لەدارى ئەداوئەبوە شەهیدى ولاتەكەى!!خۆئێستا بەناو حكومەتى كوردی هەیە سەدان لاوى ئێمە بێسەروشوێنە ! نەئەڵێن لەدارمان داون نەئەڵێن لەزینداندان!!ئەى ئەبێ لەكوێبن؟؟ڕۆژنامەنوس بەڕۆژى ڕوناك شەهید ئەكەرێت..لافى ئاسایش و ئازادى لێدەدەن! بەعس كچان وخوشكانى ئێمەى ئەتك ئەكرد دوژمنى نەتەوەمان بو زۆریش بەكەمى بەخوا نیوەى یەكێتى كچى كوردیان ئەتك نەكرد ! ڕۆژێك لەپەیوەندیەكى ئینەرنێتیدا كچێكم ناسى وتى پێش حەوت ڕۆژ لەلایەن 2بەرپرسى یەكێتیەوە لەقەرەداخ بەپارەیەكى زۆر كچێنى خۆمم سوتاند!! ئەمەلەكاتێكدایە بەسەدان كچ لەمەلهاكانى دونیاوە دێنن!! جاشەكان لە زەمەنى بەعسى نەڕوخاودا جاشەكان چڵكاوخۆرى دەستى عەرەب بون! ئێستا لەسایەى ئەم پارتە دیكتاتۆرانەدا پاسەوانى تایبەتیان هەیە جگەلە وەرگرتنى پارەى خەیالى ! فەتاح بەگى جاف مانگانە پارەى نۆ پاسەوان وەرەگرێت بێئەوەى یەك پاسەوانى هەبێت ! چونكە پێویستى نیە لەسایەى نوێنەرەكانى بەعسدا دەژى!! بنەماڵى ڕەفعەتى ئەنفالچى ئێستا چەندین داڵ و نەجمەیان لەسەرشانەوەى پاشماوەى ئەنفال پاسەوانیان ئەكەن لەناچارى سەختى ژیانیاندا.... بەعس ماڵى كوردى داگیر ئەكرد! ئێستا تەنها لەكەلاردا 8 جێگاى تایبەت بەناوى یانەى شێروانەوە داگیر كراوە ئەمە نەك ماڵى كەسێك ماڵى گەلە هەریەك لەو جێگایانە زیاتر لە20دەفتەر دۆلار مەزەندەدەكرێت! جگە لە ئەرزەى دزى! ناوچە هەیە 12 هەزار ماڵە15هەزار پارچەزەوى دابەشكراوە 2% هاەڵاتیش وەرى نەگردوە! لە دەسڵاتى بەعسدا پرۆژەیەك بكرایە چەند كەسێكى كەم سودمەند دەبو! ئێستا هیچ پرۆژەیەك بەبێ نابەرپرسێكى دز جێگاى قبوڵ نیە ئەمە جگەلەوەى هەرچى پرۆژەیە چەندجار تێكى ئەدەن و دروستى ئەكەنەوە!! ئەمە هەزارەهاى تر كەبەنوسین تەواونابن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە