بۆچى یەكێتى ئەردۆغا ن و بەشارئەسەد بەسەرۆك خۆى ئەزانێت؟؟
Sunday, 10/10/2010, 12:00
یەكێتى لەڕووى جەماوەرەوە تابڕوات لاوازدەبێت ڕاگەیاندنەكانیشى واسەریان لێشێواوە كار بۆڕوخاندنى ئەكەن لەبى هەستانەوەى ..لەسەردەمى بوش ى سەرۆكى پێشوى ئەمریكادا ڕاگەیاندنەكانى بنەماڵەكەى تاڵەبانى ی هەمیشە بەبوش ئەوترا سەرۆك بوش.ئەمە بۆخۆى چەندین ڕەخنەو قسەى لەسەرە بەڵام ئەتوانین تاڕا دەیەك لەسەرى بوەستین چونكە ئەوان بەسەرۆكیشى بزانن ڕەنگە هەقیان بێت چونكە ئەو بوەهۆى زل بون و دیكتاتۆربونى ئەوان.بەڵام لەهەموى سەرسوڕهێنەرتر ئەمەیە كەئێستا یەكێتى و جەلال فێرى بون ئەویش ئەمەیە هەردانیشتنێكى جەلال لەگەڵ هەر داگیر كەرێكى كوردستاندا ببەسترێت ئەوان ئەیكەنە سەرۆك ى كوردیش.نمونەش دیدارەكانى ئەمڕۆ و پێشتری جەلال تاڵەبانیە.ئەمڕۆ لەگەڵ دیكتاتۆرترین كەس كەبەشار ئەسەدە كۆبونەتەوە هەموو ڕاگەیاندنە دزو بێڕەوشتەكانى یەكێتى بە ئەسەد ئەڵێن سەرۆك ئەسەد! بەبێ ئەوەى گوێ بدەنە هەستى نەتەوەى كوردو بەتایبە كوردى ڕۆژئاوا كە ئەسەدەكەى سەرۆكى یەكێتى داگیرى كردونو تەنانەت بەمرۆڤیشیان نازانێت و ناسنامەیان پێنادات..پێشتریش بەئەردۆغان هەمان مەدح و سەنایان كرد!..سەیرە تۆبڵێ ى تاڵەبانى بۆ هێندە دوژمنى كوردى خۆشەوێت؟ یەكێتى خۆى لە دۆخێكى زۆر سەختدایە بڵێى ئەم ڕاگەیاندنانەیان هەڵیان سێنێتەوە! یان ئەبێتە هۆى توڕەبونى نەتەوەكەمان و لە هەڵبژاردنى داهاتودا بە پەڕۆیەك كلكیان ئەگرن و فڕێیان ئەدەنە زبڵدانى مێژوەوە!! بەڕاى من ئەم خۆشەویستیەى تاڵەبانى بۆ دوژمن و ئەسەدو بەعسى سوریا ئەگەڕێَتەوە بۆ ساڵانى 1966!! وەپێویستە ڕۆشنیرى كورد هەڵوێستى توند دژى ئەم كارانەى یەكێتى پیشانبدات و بۆ ڕاى گشتى ڕونبكاتەوە كە ئەو وتانە هەڵوێستى حزبێكى ڕوخاوە نەك كوردى باشولرى كوردستان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست