وەڵامێك بۆ بەڕێز فەریدون كونجرینى و ڕەخنەیەكى بچوك لەكوردستان پۆست
Monday, 11/10/2010, 12:00
پێش هەرشت بەلێبوردنەوە ئەم ڕەخنە بچوكەتان لێ ئەگرم بەدڵنیایشەوە جگەلە خۆشەویستیم بۆكارەكەتان و نەتەوەكەمان مەبەستێكى ترم نیە..نوێترین بابەتى كاك فەریدون بەناوى{مێژوى كورد دەوڵەمەندترین مێژوە لەڕوى گەندەڵیەوە} ئەمەبۆخۆى نوسەرى بەڕێز هێندەى من تێگەشتبم مەبەستى یەكێتى و پارتیە بەڵام لەمانشێتى نوسنەكەیدا مێژوى هەموو كوردى كردوە بەگەندەڵ كەلە ڕاستیدا كوردو كوردستان لەمێژوود لانكەى شارستانى بون و چەندەها دەسكەوتى كورد هەیە لەمێژوودا كەجێگاى شانازى نەتەوەكەمانن.نابێت لەبەر ئەم دوو دیكتاتۆرەى باشورى كوردستان هە موو كوردستان بەخراپ ناوبێنین و دڵى دوژمنانى كورد خۆشكەین. هەمان بۆچوو ڕەخنەشم بۆ بەڕێوەبەرانى سایتەكەمان بۆ بابەتى لەشفرۆشەكان و ئەو نامانەى بزوتنەوەكانى شاخ.......بەبۆچونى من ناوهێنان باشترە چونكە بزوتنەوەى شۆرشگێڕى كورد لەئێستادا لەشاخ زۆرن بائەوانیش شەریكى تاوانەكانى یەكێتى پارتى نەبن لەڕاى گشتیدا..لەگەڵ رێزو حورمەتم بۆتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست