کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم جارەش دڵى ئەردۆغان و ئەحمەدى نەژادیان نەشكاند

Monday, 17/05/2010, 12:00


ئاشكرایە بەر لەچەند ڕۆژێك كۆمارى شەیتانى ئێران هەستا بە لە سێدارەدانى 5 چالاكى سیاسى كە چواریان ئەندامى پارتى ژیانى ئازاد {پەژاك} بون و پیش بەوەش پێنج ئەندامى پارتى ناوبراویان بە كارێكى نامرۆڤانەوترسنۆكانە ژەهر خوارد كرد.لەدواى ئە م كارە تیرۆرستیانەى ئێرانى داگیركەر گەلەكەمان لەتەواوى كوردستان و جیهان هەستانە سەرپێو خاوەنداریان لە ڕۆڵەكانى خۆیان كرد بە خۆپیشاندنى ناڕەزایى و چالاكى مەدەنیانە لە تەواوى كوردستان و زۆرینەى ووڵاتانى ئەوروپا...سەرەنج ڕاكێشبو لە جەلال ئابادى ئەفغانستان خۆپیشاندان كراو وێنەى شەهیدان بەرزكرایەوە.جیگاى داخیشە لەسلێمانى شارى كوردایەتى و پایتەختى ڕۆشنبیرى هەرێم لە لایەن ئاسایشى سلێمانى وێنەى شەهیدان دڕێندرا جنێو بەشەهیدان درا !! باشە ئەم كارە ناشیرینەى ئاسایش بۆ؟لە خزمەتى كێدایە؟ بۆ هەركارێك بەبچوكترین شێوە هەستى نەتەوایەتى دەربڕینى تێدابێت لەم هەرێمە دا قەدەغەیە؟باشە ئەگەر نەژادوئەردۆ غان حكوم مان دەكەن بابڕۆین داواى مۆڵەت لەوان بكەین چونكە حزبانى بنەماڵە هەمیشە ئەو بیانوە یان هەیە .لە هەمان كاتد مۆڵەت بەخواش نادەن دور لە بەرژەوەندى حزبەكانیان هیچ كارێك بكات...وەك و دەزانرێت دواى ئەم لە سێدارە دانانە زۆرینەى سیاسەت مەدارانى كوردستان و خودى ئێران و یەكێتى ئەوروپاش ئیدانەیان كرد دیسان گۆچانەكانى دەستى تورك و نەژاد بێدەنگ بون نازانین بەچ هۆیەك واتۆقیون ئەگەر برا عەرەبە ڕەسەنەكانیان بوایە بەخوا هەڵوێستیان دەبو..من ئەمەوێت بەوان و وێنەكانى ئەوان بڵێم بێدەنگ بونتان ماناى ئەوە لاى گەلى ئێمە دەگەیەنێت كە ئێوە پەسەندى ئەو كارانەى دوژمن دەكەن و شەریكى ئەو تاوانانەن..........................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە