سەرۆك كۆمار هێندە گەورە مەكەن!!
Friday, 16/04/2010, 12:00
وەكو هەموان ئەیبینین هەموو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بەتایبەت ڕاگەیاندنى حزبە دەسەڵات دارەكان چەندە باسى پێویستى و مەزنى سەرۆك كۆمار دەكەن بۆكورد وەكو ئەوەى تائیستا كورد سەرۆك كۆمارى نەدیبێت..مەبەستم لێرەدا ئەمەیە ئەو سەرۆك كۆمارەى هەمومان چوار ساڵى ڕابوردو بینیمان واپێویست ناكات هێندە گەورەى بكەین..ئایا سەرۆك كۆمار لە چوار ساڵى دەسڵاتیدا كە ئەوكات سوننەكانى عێراقیش وەكو ئێستابەشدارنەبون لەپرۆسەى سیاسى عێراقدا توانى پرسەكانى نەوت..ناوچەدابڕاوەكان..پێشمەرگە..بودجە.چرەسەربكات!بێگومان چارەسەر نەكراوە ئاڵۆزتریش بوە..بەڵكو سەرۆكە كوردەكەمان زۆرترین سودى بۆعەرەبى عێراق بوە نەك كورد. بۆنمونە وەكوهەمومان بینیمان كە سەرۆك كۆمارە كەمان چوە ناونەتەوە یەكگرتوەكان لەبرى ئەوەى دەنگى گەلە ستەم دیدەكەى خۆى بگەیەنێت كەبەدەنگى ئەو گەلەى دەریایەك خوێنى لە پێناو ئەم پارچە بچوكەى كوردستان ڕشتوە ئەو بوە بەسەرۆك بەڵام بەپێچەوانەوە داواى دەكرد عێراق لەبەندى حەتەمى نەتەوە یەكگرتوەكان دەربكەن ئاشكرا شە عێراق بۆ خراوەتە نێو ئەوبەندەوە!!! من وەكو تاكێكى كورد تكادەكەم ئاگاتان لەمافەكانى ئەم گەلەبێت ئاگاتان لەناوچە دابڕاوەكان بێت لەبەر كورسى سەۆك كۆمارێكى دەسڵات كەم مافمان مەسوتێنن وەكو چۆن بەهەمو پارتەكانەوە لەبەرفیكرى تەسكى حزبایەتى و بەرژەوەندی خۆتان زیاتر لە150هەزار دەنگى گەلەكەمانتان سوتاند! كەزۆرینەى دەنگى خورماتو كەركوك موێل چەندین جێگاى دابڕاوى تربو كەهەمویان خەون بەگەڕانەوە بۆباوەشى كوردستانەكەیانەوەدەبینن بۆیە دیسان گەل مەكەنەوە قوربانى دەسڵاتى خۆتان ! لەبرى پێداگرى كورسى سەرۆك كۆمار پێداگرى لەمافەنەتەوایەتیەكانى گەلەكەمان زیاتر بكەن چونكە گەل ئێوەى هەڵبژاردوە بۆ داواكردنى مافەكانى.........
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست