نامەیەك لەگەرمیانەوە بۆ پیاوكوژو ووڵات فرۆش ونەوت دزەكان
Sunday, 15/08/2010, 12:00
گەرمیان ئەو ناوچەیەیە كە پلەى گەرمیەكەى زۆر لەكشوەرى ئەفریقا گەرمترە.حكومەتەگەندەڵەكەى هەرێم زیاتر بەخوێنى گەرمیانیەكان دروستبوە.بەڵام دەسڵاتدارە گەندەڵەكانى بنەماڵە هیچ كات خزمەتى ئەم ناوچەیەیان نەكردوە.گەرمیان لەم وەرزەدا پێویستە زیاترلە ناوچەكانیتر كارەباى پێبدرێت كەلەڕاستیشدا مافى هەمو شارەكانە كارەباى بەردەوامى هەبێت..دەسڵاتى بنەماڵە لەم مانگى ڕەمەزانەدا كارەباى گەرمیانى بەتەواوى بڕیوە خەڵكە هەژارەكەشى ژیانى لێبوە بەدۆزەخ چونكە شەوان دەبێت نەخەون تانزیكى بەرەبەیان چاوەڕێى كارەباى حكومەتە دزەبكەن! جێگاى خۆیەتى لێرەوە پرسیارێك لە مەسعودو جەلال و هەمو چڵكاو خۆرەكانى دەوریان بكەین..كچ و كوڕى خۆیان بەدرێژایى تەمەنیان بێكارەبایو گەرمییان دیوە؟ بەرهەمى سەرۆكى كارتۆنى حكومەتە دزە یادى ئەنفال هاتە گەرمیان بۆ درۆكردن نزیكى كاتژمێرونیوێك لەوێبو بۆخۆم ئاگاداربوم مۆنیكاكەى نەكوژاندەوە نەوەك چركەیەك عەرەق بكات كەئەوكات مانگى چواربو خۆئەگەر ئەم مانگەبوایە هەرگیز نەدەهات. كەسوكارى ئەنفالیش زیاتر لە دوكیلۆ مەترى بڕیبو بەپێ! مەسعودى دزو سەرۆكى تەزویر تائێستا نەهاتوە بۆگەرمیان.كەمن زۆر خۆشحاڵم كە ئەو دزەگەورە نەهاتوە ناوچەكەمان گڵاوبكات.ئەوان سەرۆكى خزمەت كردن نین ئەوان لەدروستبونیانەوە تائێستا بازرگانبون بازرگانى خوێنى ئەم گەلە ستەم دیدە ! لاوى كورد نەما هەمویان بەكوشت دا!خیانەت نەما نەیكەن نەوت نەما نەی دزن!!دوژمنانمان تورك بەعس فارس دەستى هەمویانیان گرت هێناتان بۆكوشتنى ئەم میلەتە هەژارە تەنها بۆگەیشتنتان بەم پایە..دەئێتر زەڕەیە ویژدانتان هەبێت بەسە چەوسانەوەودزى و خیانەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست