سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی (د.هۆرجۆن) بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه !!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟
Friday, 15/06/2012, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشوودا له که‌ناڵی ئاسمانی(کوردسات)ه‌وه درامایه‌ک کۆری به‌ناوی (پزیشکی ئه‌فسانه‌ی) وه‌رگێراوی سه‌ر زمانی کوردی پێشکه‌شکرا و ئه‌کته‌ری کۆڕی (جوانگ کوان ڕایۆڵ) ڕۆڵی (د.هۆرجۆنی) بینی له‌دراماکه‌دا و ژیانی خۆی کرده قوربانی بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵک و نه‌خۆشه‌کانی ، به‌مه‌ش له کوردستان سه‌رنجی ته‌ماشاکه‌رێکی زۆری خه‌ڵکی بۆخۆی ڕاکێشا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه (هێرۆخان) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی نیشتمانی بانگێشتی کوردستانی کرد تا هه‌واداران و ته‌ماشاکه‌رانی خۆی له کوردستان ببینێت و خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و ئه‌کته‌ره له نزیکه‌وه ببینن .
هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا گه‌شته هه‌رێمی کوردستان و له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بڕیاربوو سه‌ردانی چه‌ند شووێنێک بکات یه‌کیک له‌وانه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و مۆنیۆمێنتی شه‌هیدان بوو ، بۆیه ئه‌مڕۆ 14\ 6\2012 گه‌شته شاری هه‌ڵه‌بجه .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له وشاره و مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه شت گه‌لێک ڕویاندا که جێگه‌ی خه‌م و ئه‌سه‌فه ، ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌ی نوسم خودی خۆ پێم ناخۆشه به‌ڵام ئه‌وه ڕاستیه ده‌بێ بنوسرێت ، تا خودابکات جارێکی تر دووباره نه‌بێته‌وه.
سه‌ره‌تا ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک یاوه‌ری له‌گه‌ڵ (د.هۆرجۆن)دا هاتبوون چ تیمی که‌ناڵی کوردسات چ ئه‌وانه‌ی له کونسوڵخانه‌ی کۆریاوه هاتبوون له‌هه‌ولێر ، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه که‌سانی نه‌زان و وه‌حشی بن ، نه‌یان ده‌هێشت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌س نزیکی بکه‌وێته‌وه ، به‌شیوه‌یه‌ک هه‌ڵس وکه‌وتیان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی هۆرجۆن له ئیرهابی بپارێزن نه‌ک له خه‌ڵکی شاری شه‌هیدان ، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان به فه‌رمانبه‌رانی مۆنیۆمێنتیش نه‌ده‌دا لێی نزیک ببنه‌وه ، له‌وه‌ش خراپتر له‌ناو پیرۆزترین شوێنی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان دا له‌ناو خۆیاندا به‌شه‌ڕ هاتن و ده‌نگیان به‌سه‌ر یه‌کدا به‌رز کرده‌وه ، سوکایه‌تیان به خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان کرد .
هه‌چه‌نده دهسهڵادتدارانی هه‌ڵه‌بجه و لایه‌نی پارێزه‌ری ئه‌منی ئه‌م شاره ده‌یزانی هاتنی ئه‌و ئه‌کته‌ره بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان که‌س ، به‌ڵام هیچ جۆره ئاماده‌کاریه‌ک نه‌کرا بوو ، بۆ ئه‌و کاره بۆیه بێسه‌روبه‌ری گه‌شته ڕاده‌یه‌ک که له ناو هۆڵی دڵی هه‌ڵه‌بجه‌دا که ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی تیادایه ده‌ست بکرێت به فیکه‌و هاتوو هاوار ئه‌گه‌ر که‌سێکی نه‌شاره‌زا بهاتایه وای ده‌زانی له ئاهه‌نگدایه نه‌ک له مۆنیۆمێنتی شه‌هیدان .
به‌هۆی هاتنی ئه‌م ئه‌کته‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه ڕوویان کردبووه مۆنیۆمێنت ، به‌مه‌ش کاروباری خه‌ڵکی له فه‌رمانگه‌کاندا وه‌ستابوو ، هه‌ندێک خه‌ڵک که کاری په‌له‌یان هه‌بوو ، هاتبوون بۆ مۆنیۆمێنت تا له‌وێ به‌ڕیوه‌به‌ره‌کان ئیمزای کیتابهکانیان بۆ بکه‌ن چونکه له فه‌رمانگه‌کانیان پێیان وترابوو به‌ڕیوه‌به‌ر له مۆنیۆمێنته. ئه‌مه‌ش کێشه و هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی نابوویه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌بووایه له لایه‌ن چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی هونه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌وانه‌ی له بوواری فلیم و درامادا کارده‌که‌ن یاوه‌ریان بکرایه ، که‌چی که‌سانێ یاوه‌ریان ده‌کرد که هیچ په‌یوه‌ندیان به بوواری هونه‌ریه‌وه نه‌بوو، دڵنیام هه‌ندێکیان هه‌ر دراماکهشیان نه‌دیبوو ، ته‌نها که‌وتبوونه دوای قه‌ره‌باڵخی ، بۆ خۆ ده‌رخستن هاتبوون .
جگه‌له‌مه چه‌ند که‌سێک که دراماکه‌یان بینی بوو ، وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی پزیشکه‌و هاتبوون چاره‌سه‌ریان بۆ بکات ، من به‌چاوی خۆم چه‌ندین ژن و پیاوی پیرم بینی ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی ڕاگه‌یاندنه‌کان ، که‌پێویست بوو ئه‌و که‌سه سادانه ئاگاداربکه‌نه‌وه که ئه‌و که‌سه ته‌نها ئه‌کته‌ره‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی پزیشکیه‌وه نیه.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین شتی تر ، که‌ناکرێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبکه‌م ، له هه‌ڵه‌بجه ڕووی دا ، هیوادارم جارێکی‌تر شتی له‌م جۆره نه‌ک له هه‌ڵه‌بجه بگره له کردستانیش ڕونه‌دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست