هه‌ڵبژاردن گۆڕان بۆ کوێ ده‌بات؟
Tuesday, 05/06/2012, 12:00
گۆران له ناو جه‌رگه‌ی یه‌کێتییه‌وه دروست بوو یان بڵیین به‌شێک بوو له دڵی یه‌کێتی ، ئه‌و حیزبه‌ی ده‌مێک بوو به‌هه‌مان ده‌ردی پارتی چوو بوو، له نقوم بوون له گه‌نده‌ڵی و زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌نه‌ماڵه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌کانی حیزب‌دا ، به‌شێوه‌یه‌ک به‌ستنی کۆنگره بووبووه مۆته‌که‌یه‌ک و هه‌موولایه‌ک لێی ده‌ترسان ، به‌ستنی کۆنگره به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیزب ده‌زانرا به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی له ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که ترس هه‌بوو خاوه‌نی باڵی خۆیان بن و جیا ببنه‌وه و بچنه پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و دواجار ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه .
به‌ڵام هه‌رچۆنێک بوو کۆنگره به‌سترا.
وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ردی دایکی که یه‌کێتیه نه‌چێت بڕیاری داوه هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری بکات بۆ دیاری کردنی ئه‌ندامه باڵاکانی خۆی له و بزوتنه‌وه‌یه‌دا ، ئامانجی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند خاڵێکی گرنگه:
یه‌که‌م : هه‌وڵدان بۆ خۆدورگرتن و له‌و شێوازه حیزبیه کۆنه‌ی که پارته‌کانی کوردستان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که که به‌هۆی ئه‌وبارودۆخه‌ی ئه‌م دوایه‌ی که هاتبووه کاراوه له عێراق و کوردستان.
سێ یه‌م: بۆڕێگه‌گرتن له جیابوونه‌وه‌ی زیاتر له بزوتنه‌وه‌که ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانی له په‌ڕله‌مانی کوردستان ئاماده‌نه‌بوون به‌پێی بڕیاری بزوتنه‌وه‌که و په‌یڕه‌و ۆڕۆگرامه‌کانی بجوڵێنه‌وه.
چواره‌م : سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری بوو ، واته هیچ جۆره ڕێکخستنێکی نه‌بوو. بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش به‌هۆی ڕه‌د فیعلی خه‌ڵکیه‌وه دروست ده‌بێ دژی ده‌سه‌ڵات، کاتێ ئه‌و کاریگه‌ریه نه‌ما ئه‌وا کۆتای پێدێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خۆی ڕێک نه‌خات ئه‌وا به‌ره‌و کۆتایی و هه‌ڵوه‌شان ده‌چێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه و چه‌ندین هۆکاری تر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات،
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه که ئایا گۆران هه‌ڵبژاردن بکات ده‌توانێت سه‌رکه‌وتوو بێت، ئایا گۆڕان ده‌توانێت ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری پێ بکات له کاتێکدا تائێستاش ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌دزیه‌وه ده‌نگیان بۆداوه و لو ترسی نان بڕین ناوێران خۆیان ئاشکرا بکه‌ن؟
ئایا ئه‌و سیسته‌مه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردندا په‌یڕه‌وی ده‌کات چۆن و تا چه‌ند سه‌رکه‌وتووه؟ ئه‌گه‌رئه‌م هه‌ڵبژاردنه بوویه هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندامی نوێ و گه‌نجان بۆ پله باڵاکانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ، له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه قبووڵ ده‌کرێت ؟ له‌کاتێکدا ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌زانن.
ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تا چه‌ند ده‌توانێ نه‌هێڵێت ڕێگه بگرێ له ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێم، له کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین ئه‌و دووپارته به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست بخه‌نه ناو هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی پارته نه‌یاره‌کانیان ، به‌جۆرێک بوونه‌ته هه‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین حیزب. ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر ده‌بێ ئه‌ندامانی گۆڕان پێش هه‌ڵبژاردن له خۆیان بکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست