بەڕێوەبەرى پەروەردەى كۆیە چۆن بووە بە بەڕێوەبەر ؟؟؟
Thursday, 21/10/2010, 12:00
ئەى حكومەتە دوو دەستەكەى هەرێمەكەمان ، ئەى وەزارەتە ئەزیزەكەى پەروەردە ، من چەند پرسیارێكم هەیە ، بەڕێوەبەرى پەروەدەى كۆیە لەسەر چ بنەمایەك ئەم پۆستەى وەرگرتووە ؟ ، ئایە پێوەرەكانى بوون بە بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە چین ؟ ، مامۆستا ڕەنج (بەڕێوەبەرى پەروەردەى كۆیە) ، كە دەرچووى كۆلیژى زانستە كۆمەڵایەتیەكانى زانكۆى كۆیەیە ساڵى 2007-2008 ، بەشى مێژوو ، كە تەنها یەك ڕۆژیش وانەیەكی نەوتیتەوە لە قوتابخانەكان، تەنها لەبەر ئەوەى ئەندامى مەڵبەندى (14) ى (ی.ن.ك) بووە ، دواى دەرچوونى لە زانكۆ و ڕاستەوخۆ دواى لادانى (مامۆستا نەرمێ) كرا بە بەڕێوەبەر ، كە لە ڕاستیدا و حەقتان بوێت دەبوو بە (یاریدەدەرى تێبینەر) لە فەرمانگەیەك دا بمەزرێت دواى ماوەیەكى زۆر لە چاوەڕوانى وەك منداڵى خەڵكى (هاو پۆلەكانى لە زانكۆ هەندێكیان تا ئێستاش دانەمەزراون) ، یاخود خولێكى هاوینە ببینێت بۆ خوێندنى (پەروەردەى سایكۆلۆژى و ڕێگاكانى وانە وتنەوە) ئینجا بكرا بووایە مامۆستا ، ئەویش چۆن : دەبوو ساڵێك لە ژێر چاودێرى سەرپەرشتیاران بووایە دواتر تەسپیت بكرابوایە، كەچى كرا بە بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى كۆیە تەنها لەبەر ئەوەى حزبى بوو ، بۆ زانیاریتان وەرگرتنى لە كۆلیژیش بە قبوڵ خاێ بووە ، ئەویش هەر بە واستەى حیزب بوو ، چونكە دەرچووى ئامادەیى بازرگانى بووە ، ئامادەیى بازرگانى و بەشى مێژوو كوجا مەرحەبا ، سەڕەڕاى ئەمەش لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى كۆیە چەندەها سەرپەرشتیار و مامۆستاى بە ئەزموون و لێهاتوو هەن لە بوارى پەروەردە و فێركردن و كارگێڕى كە شایەنى ئەم پۆستەن بەڵام كەس ئاوڕیشیان لێناداتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست