نامەیەكی كراوە بۆ سامان گەرمیانی
Saturday, 29/08/2009, 12:00
لە خاوەن دوكانە ڕوخاوەكانەوە بۆ ئەو كەسەیە هاتووە یەكیتی لە گەرمیان فورمات بكات
70 دوكانمان هەبوو لە حەمەی كەریم لە ساڵی 1978 حكومەتی بەعس دروستی كرد بۆ ئەو ئاوارەانەی
كە لە جنوبەوە دەگەڕانەوە بو كوردستان لە رۆژی دروستكردنی ئەو دوكانانەوە تا روژی روخاندنی
یەك دینار كریمان نەداوە بە حكومەت.ئەو دوكانانە وەكو موڵكی پیمان درابوو تەنها زەریبەمان دەدایە حكومەت
ئەوەبوو دوای ئەوە شوینەكەی نرخی پەیداكرد مەسوولەكانی یەكێتی چاوی تەماعیان تێبری و برَیاری روخاندنیان دا بەلام بە ئامادەبوونی ئاواتی شیخ جەناب و سەلام علی سەروكی شارەوانی پیشوو وە بە ئامادەبوونی لیژنەیەكی لە وەزارەتی شارەوانی كە لە مدیر عام سەروەت و یاوەرانی پیكهاتبو. بریار درا 70 دوكان بو خاوەنەكانیان دروست بكریت بەلام سەروكی شارەوانی سەلام علی وازی هینا یەكسەر جواد وادی بە فرسەتی زانی و بی پرسی هەموومان دوكانەكانی روخان وتی موڵكی شارەوانیە .لیرەدا من پرسیارێ دەكەم لە بەریزتان ئەگەر ئەو دوكانانە مولكی شارەوانی بوو بو ماوەی 30سال كەسیك لە شارەوانی نەهات كری وەربگریت . بیانووی ئەو ئەوەبوو تاپومان نیە من پرسیار لە بەرێزت دەكەم ئایا كەلارجگە لە بەگزادەكان كەسێكی تر هەبوو تاپۆی هەبێ. جواد وادی و مەڵبەندیكەلار ئەو دوكانانەیان ڕوخاند تەنها لە بەر ئەوەی بریاری چارەسەری ئەو كیشەیە لە زەمەنی ئاوات شێخ جەنابوو .حەز ئەكەم پرسیار بكەیت لە كاك ئاوات و سەلام علی سەروكی شارەوانی كون و سەروەتی مدیر عام بزانە ئێمە تاپومان نەبوو. ئێمە لە سەر هەق نەبووین یان جواد وادی . حەز ئەكەم ئەوەش بە جەنابت بڵیم ئەو زوڵمو بێدادی و دزیكردنە بوو شكستی دا بە لیستەكەی حمەچاجوانو جەلال عبداللە وجواد عەرەب سەروكی شارەوانی ئیستا.
خاوەن دوكانە روخاوەكانى حەمەی كەریم/كلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست