نهێنیەكانی داخستنی رێبەر كویك لە سلێمانی
Saturday, 14/01/2012, 12:00
ئینتەرنێتی رێبەر كویك كاتێ هاتەناو سنوری پارێزگای سلێمانیەوە، بەهۆی چەند سیفاتێكی ئەو ئینتەرنێتەوە بە بەراورد لەگەڵ كۆمپانیاكانیتری ئینتەرنێت، بەخێرایی لەناو خەڵكدا بڵاو بۆوە.
سیفاتی باشی ئەم ئینتەرنێتە ئەوە بو كە بەهۆی بچوكیەوە بە ئاسانی ئەگوێزرایەوە، وزەی كارەباشی لە كۆمپیوتەر وەرئەگرت و لەكاتی نەبونی وزەی كارەبا، هەر كاری ئەكرد و لە قەزاو ناحیەكانیشدا كاری پێ ئەكرا. لایەنی خراپیشی ئەوە بو كە موڵكداریەكەی لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا بوو، هەمیشە ئەگەری سیخوڕیی كردن بەسەر بەكارهێنەرانیەوە هەبو.
نهێنی داخستنەكەی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە كە ئارامی دارۆی شێخ نوری واتە كوڕی نەرمین عوسمانی وەزیری پێشوی ژینگە و بەرپرسی ئێستای رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی، خاوەنی كۆمپانیای گۆران نێتە لە سلێمانی، وا بڕیار بو گۆران نێت لە هەولێر بكەوێتەگەڕ بەڵام دوای شەش مانگ مۆڵەكەی لێ وەرگیرایەوە چونكە مەرجەكانی كاری جێبەجێ نەكردبو.
ئێستایش هەر چەندە دادگا بە قازانجی رێبەر كویك بڕیاری داوە، بەڵام لەبەرئەوەی دەسەڵاتی حیزبیانەی ئارامی دارۆی شێخ نوری لە سلێمانیدا باڵادەستە، ئەنجومەنی پارێزگا بەهۆی ململانێیەكی ناشەریفانە نایەڵێ رێبەر كویك بكەوێتەوە گەڕ.... بۆیە، زیانێكی گەورە بە هاوڵاتیان گەیشت و تائێستایش رێبەر كویك پارەی بەشداربوانی نەگەڕاندۆتەوە.
كەواتە ئەم وڵاتە وڵاتی یاسا نیە، وڵاتی بۆڕبۆڕێنی بازرگانی ناشەریفانەیە و هیچی تر!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست