نامه‌یه‌ك له کوردێکی هه‌ژار بۆ مه‌سعود بارزانی
Thursday, 19/11/2009, 12:00
لام ڕوونه ئه‌م نامه‌یه و هه‌زاره‌ها نامه‌ی له‌م چه‌شنه نابێته هۆی گۆڕانی هه‌ڵسوکه‌وتوو کاره نابه‌جێ کانتان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌زانم زۆر له‌وه که‌متری له نامه‌که‌مدا ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌م .
من وه‌ك هه‌زاره‌ها کوردی تری کۆچکردوو و به‌نه‌هامه‌تی له ووڵاتی به‌لجیکا ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵ ژیانێکی ساده به‌ڕێ ده‌که‌م و توانیوومه خزمه‌تێکی به‌رده‌وامی خانه‌واده‌م بکه‌م و بر سه‌ربه‌رزی یه‌وه ده‌ڵێم که بوونی من هۆکارێکه بۆ پشت نه‌به‌ستن و جاشایه‌تی کردنی براکانم بۆ بنه‌ماڵه جاش و سیخوڕه‌که‌تان ... من تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زایی و تامه‌زرۆی مێژووی میلله‌تی خۆم بووم به‌تایبه‌ت مسته‌فا بارزانی باوکی جانابتان و کاری سیخوڕی و ناپاکی و هه‌روه‌ها له ڕووی ڕه‌شته‌وه که مێژوو شاهیده که که‌سێکی ناپاك و .... هتد بووه .با زیاتر له باسه‌که‌م لانه‌ده‌م و پاش 1 ساڵ و 5 مانگ له‌م ووڵاته مافی په‌ناهه‌نده‌یم وه‌رگرت دواتر به‌هۆی سه‌ردانێکی جانابتان له به‌رواری 05 / 05 / 2007 بۆ ئه‌م ووڵاته به‌مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیتان و هه‌روه‌ها کاری خۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و پاش چه‌ند رۆژێکی که‌م بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی 473 هاوڵاتی کوردی باکووری عێراق ده‌رچوو که من یه‌کێك بووم له و کوردانه .... پاش سه‌ردانی پارێزه رم و بۆ زانینی هۆکاری بڕیاره‌که که نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌نده زۆرین و ته‌نها ده‌مزانی بڕیاره بۆ کورده‌کان .... له وه‌ڵامی پارێزه‌ره‌که‌م ووتی مسعود بارزانی و چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ووڵاته و ئاگاداری کردوون که له هه‌رێمی کوردستان هه‌موو که‌سێك مافی پارێزراوه و ئه‌و کوردانه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر 3 پارێزگاکه‌ن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و ئێمه ئاماده‌ین به هاوکاری پێویست و ئاسانکاری بۆیان .
من لێره‌دا له جه‌نابتان ده پرسم به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه تۆی به‌ڕێز سودمه‌ندیت له چیدایه .... به‌ڕای من گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ هه‌رێمه‌که‌ی جه نابتان تووشی جۆره‌ها کێشه ده‌بن له ڕووی داواکاری بۆ خزمه‌تکردن و دامه‌زراندن و ... هتد . له هه‌مووی گرنگتر زۆربه‌مان له مێژووی خیانه‌ت و بێ ڕه‌وشتی بنه‌ماڵه‌که‌تان شاره‌زاین و ئه‌گه‌ر ڕای من وه‌رده‌گریت ئه‌وه دانیشه له‌سه‌ر ئه‌و کورسی یه‌ی که خراوه‌ته ژێرتان و له دزی و بێ ڕه‌وشتی خۆتان به‌رده‌وام بن تا ئه‌و کاته‌ی ئێوه‌ش وه‌ك ێدام حسینی گۆڕبه‌گۆڕی گه‌وره‌ی خۆتان و باوکتان ده‌بینین له قه‌فه‌زی تاوانباران و به‌ڵام ێدام ته‌نها پیاو کوژ بوو و ئێوه له‌سه‌ر دزی و بێ ڕه‌وشتی و ناپاکی و کاری سیخوڕی و دواتر له‌سه‌ر کوردکوژی و براکوژی و هه‌رچی کاری نابه‌جێ یه دادگایی ده‌کرێن .
له کۆتاییدا ده‌ڵێم نازانم چۆن ویژدانت ئازارت نادات له‌م هه‌موو کاره نابه‌جێ یانه‌ی ده‌یکه‌یت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست