کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمیتەكانى مەڵبەندى چەمچەماڵ وەك و بەعسیەكان رەفتار دەكەن

Tuesday, 23/02/2010, 12:00



دەمەوێت لە ڕێى ئەم سایتە خۆشەویستەوە تەواوى خەڵكى كوردستان لە رەفتارە دزێوەكانى بەرپرسانى حزبى بەتایبەتى یەكێتى بەناو ئینتەرناسێونال لە ناوچەى چەمچەماڵ بخەمە روو

1_ بەبریارى مەڵبەند دەبێت سەرجەم كۆمیتەكان ماڵ بەماڵى ئەو شارۆچكەیە بەسەر بكەنەوە و معلوماتى تەواویان لێ وەربگیرێت و بزانرێت سەربە چ لایەنێكن

2_دەبێت ناوو ژمارەى خێزان و ژمارەى تەلەفونیان لێوەربگیرێت و هاوكات ئەوەشیان لێبپرسرێت چەند كەسیان موچە خۆرى حكومەتن ولاى خۆیان تۆمار بكرێت ، پیادەكردنى ئەم سیاسەتەش بۆ تۆقاندن و چاندنى تۆوى ترسە لە دڵ و دەرونى خەڵكدا ، ئەگەر چى خەڵكى ئەو ناوچەیە هێشتا ئاسەوارى ئێش و ئازارى رژێمى بەعسیان لە ناخیاندا نەسراوەتەوە ، بەلام موشە خۆرەكانى مەڵبەندى چەمچەماڵ نایەنەوێ زامى كارەساتەكان سارێژ ببێت هەوڵى قووڵكردەوەى برینەكان دەدەن و نایەنەوێ خەڵك ئازادانە بژێت و سەربەستانە بریاربدات و بیر بكاتەوە

3_ زۆربەى مامۆستایان هەر بەرێى كۆبونەوەى حزبین و هەندێك لە مامۆستاكان بە دەمانچەوە وانە دەلێنەوە

4_قایقام هەر خەریكى تەلەفونكردن و كۆكردنەوەى دەنگە بۆ لیستى كوردستانى و مراجعەكانى رەوانەى مەڵبەند دەكات

5_ئەوەى لە شاشەى كەناڵەكانەوە دەبینرێت پشتیوانى ئەو لیستە دەكات بەناوى هاوڵاتیانەوە زۆربەیان ئەندامانى كۆمیتەو چەكدارەكانى خۆیانن

6_هەڵبژاردنى پێشوو خەڵكیان بەوە فریو دەدات كەلیستى گۆران 3 سێ كورسى دەهێنێت ،بەڵام بۆیان دەركەوت ئەو قسانە هەموو درۆبوون و تەنها لە شارۆچكەكەى ئەواندا دوو نوێنەرى ئەوان لە پەرلەماندا هەیە و گوێ لە داواكارییەكانیان دەگرن و بەسەریان دەكەنەوە كێشە و داواكارییەكایان بەرز دەكەنەوە بۆ حكومەت و پەرلەمان

6_بەشێكى خەڵكى ئەو ناوچەیە بەهۆى نەخوێندەوارییەوە كەتبوونە ژێر كاریگەرى درۆكانیان لە خوا بازیاد بێت ئەمرۆ چاویان كراوەتەوە ترسیان شكاوەو راستیەكان دەبینن دەزانن كێ پشتیوانى راستەقینەیانە و داكۆكى لە مافەكانیان دەكات بۆ ئەم قسەیەشم سپێدەى 7_3 زەماوەندى گۆرانى خەڵكى ئەو ناوچەیە دەبینرێت رورەشى و سەر شۆریش بۆ ئەوانە دەمێنیتە كەنایەنەوێ پێشكەتن و سەروەرى یاسا لە چەمچەماڵ و دەوروبەرى بچەسپێت و خەڵكى ئەو شارە بەرەو لادان و كارى نایاسایى بروات
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە