ئاخ بۆ بەیاننامەیەکی تری بزوتنەوەی گۆڕان
Monday, 07/02/2011, 12:00
پارتی و یەکێتی بەرگەی تەنها یەك بەیاننامەی تری لەو جۆرە ناگرن پێم وایە کە بەیاننامەیەك ئاوەها کاریگەری هەبێت کە وەك بومەلەرزەیەك بیان هەژێنێت و بیان هێنێتە لەرزە تەخت و قەڵای دەسەڵاتیان پێ لەق بکات و جێگەیان پێ نا ئارام بکات و دەستیان پێ بکات بە هاوارو هەموهێزیان بێننە بەرامبەر تەنها (١)بەیاننامە ئیتر بۆچی خەڵکی کوردوستان بیر لە ڕاپەڕین بکەنەوە چی پێویستی بە ڕاپەڕین هەیە با بڵێین بە بزوتنەوەی گۆڕان با تەنها یەك بەیاننامەی تری لەو شێوەیە دەربکات بەڵکو ئەوەی شکی لە خۆی هەیە ڕابکات و وڵات بەجێ بهێڵێ دیارە ئەوانە دەمێکە خۆیان بۆ ڕاکردن ئامادە کردوە بەڵام وا بزانم ئەوە خەڵکی کوردوستانە کەهەتا ئێستا چانسی ئەوەی پێ داون تاوەکو ئیستا ماونەتەوە کەواتە ئەوانە ئەوەندە هەقی ئەم میلەتە بێ دەسەڵاتەیان خواردوەو بە هەدەر بردوە زۆر زەحمەتە تەنها یەك ڕۆژ مقاوەمەتی خەڵکی سەر شەقام بکەن با هەموو خەڵکیش ئەوە بزانن بێ دەنگ بونی گەل بەمانای زیاتر بونی دزی و گەندەڵی وبێ خزمەت گوزاری و بێ ئازادی و حساب نەکردن بۆ رەئو بۆچونەکانی خەڵك و چەندەها شتی نا بە جێ ی ترو......هتد بەڵام وەك لای هەموومان ئاشکرایە بە بونی دەنگی ناڕەزای میلەت و ئیتر قبوڵ نەکردن لێیان دەسەڵات خەبەر دەکاتەوەو هەڵدەستن بە چەند خزمەتگوزاری یەکی کاتی بۆ خۆڵ کردنە چاوی میلەت وەکو ئەوەی ئەو ١٩ ساڵەی تر خەوتوبن بەڵام نازانن میلەت زۆر لەوە زیاترە کە ئەوان بیری لێ دەکەنەوە جارێکی تر ئەو دەرفەتەیان پێ نادرێتەوە. بەڵام ئەی نازانم یەکگرتوو کۆمەڵ ئێوە بۆ دوبارە خزاونەتەوە ژێربن دەستی دەسەڵات ئایا بەزۆرداواتان لێ کراوە یان خۆتان سوێ ی ترسی ڕابوردو هاتووەتەوە یاد تان کە چیان بە سەر هێنان دیارە ئەوەندە ترساون لە بیرتان چوەتەوە کە ئەو ترسەی جاران نەماوەو بەرەی گەل و خەڵکی سەر شەقام و بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ترسەی ڕەواندوە بۆیە بەرەی گەل پێتان دەڵێ ئێستاش ئەتوانن بگەڕێنەوە باوەشی گەل هەتا کات ماوە با لەوە زیاتر توشی شەرمەزاری نەبن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست