کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو سەربەخۆی کوردستان

Monday, 03/11/2014, 12:00



بەسێتی نوستن
هەستە کوردینە
بۆ ئەمڕۆی ئێمە
هەلی زێڕینە
لەهیچ سەردەم و
لە هیچ کاتێکا
نەهاتوەتە پێش
هەلی ئاوەها
خودا هەلێکی
بۆ کورد هێناوە
ئێوەش ناکۆکی
بنێن بەولاوە
بەسە مل هوڕی
ئیتر ئاقل بن
دەستی یەك بگرن
بەرامبەر دوژمن
ئەم هەلە جوانە
بالە بار نەچێ
ئەم سەربەخۆیە
لە کیسمان نەچێ
ئابوری وڵات
لە ژێر دەستمانە
سەربەخۆی بکەن
ئەم کوردستانە
خوێنی شەهیدان
بە فیڕۆ مەدەن
سومحەت بێننەوە
بۆجەستەی خۆتان
زۆر ئاگادار بن
ئەمە دوا هەلە
هەموو یەکگرن
خێرا بە پەلە
دایکی شەهیدان
ئاسودە بکەن
هەرچیتان کردوە
عەفوتان ئەکەن
زۆر کارامە بن
بەجوانی و ووردی
دروستی بکەن
دەوڵەتی کوردی
با دوژمنانمان
هەر هاواربکەن
گوێیان لێ مەگرن
رسوایان بکەن
ئەوان بۆ ئێمە
هیج ڕانابینن
هەتا کات ماوە
وازیان لێ بینن
هیج گوێ مەدەنە
هوشەی دوژمنان
پاڵپشتە ئەمڕۆ
هەموو کوردوستان
دەنگی هەمو کورد
یەك بگرێتەوە
چوارپارچەی شکاو
لێك ئەنرێتەوە
لە ئاسۆ دەرکەوت
ووڵاتی گەورە
لەلای دوژمنان
تاریك و هەورە
وڵاتی کوردان
کە دروست ئەبێ
دوژمن لەو ناوەی
عەزمی ئەڕوخێ
بەیەك دەنگ
ئەڵێین وڵاتی جوانم
بە فیدات ئەبین
بە خوێن بە گیانم
ئەڵێم هەر بژی
کوردو کوردوستان
ئاسودەن ئەم ڕۆ
هەموو شەهیدان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە