کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەرزی دڵم

Sunday, 09/01/2011, 12:00


گەر دەتەوێ گەشاوە بێ
وەرزی بەهاری پڕ گوڵم
هێلانەی ئەوین و جوانیت
مەشێوێنە لە ناو دڵم
بۆ دەڕۆیت و بە تەنیایی
وەرزی دڵم جێ دەهێڵی
بۆ هێنانی خەمەکانم
وەردی دڵم پێ دەکێڵی
کاتێ دەڕۆی بە جێم دێڵی
هەتاکو دەگەڕیتەوە
دڵم وەك مۆمێك دەسوتێ و
لە دوری تۆ ئەتوێتەوە
هەتاوەکو تۆ دێیتەوە
ئێشکی سەرە ڕێگات دەگرم
هەردەم چاو لە چاوەڕوانی
فرمێسکی تەنیایی دەسڕم
کە هاتی یەوە وەك مانگە شەو
ڕووناکیت لە گەڵ دێتەوە
لە ناو شەپۆلی تاریکی
دڵم بۆت دەگەشێتەوە
کە هاتی یەوە بە هاتنەوەت
هەمو شتێك وەك خۆی لێ دێ
هەموو خەمی ڕۆیشتنت
هێدی هێدی ئارام دەبێ
چریکەی بولبولی دڵم
نەغمەی خۆشی بە دەست دێنێ
لە باخی پڕ خۆشەویستی
بە ئاوازی خۆی دەخوێنێ
...  ...






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە