مێش هەنگ
Saturday, 02/04/2011, 12:00
ئەگەر مێش هەنگ
خۆی هەوڵ نەدات
قەت شیلەی گوڵ
بە هەنگ ناگات
بەدوو باڵی بچوکەوە
بەرەو بەرزای یەکان دەفڕن
لە ماوەیەکی زۆر کەم دا
چەندین کیلۆمەتر دەبڕن
بۆ ڕۆیشتنی بێ سنور
بە ئازادی لە ئاسمان دا
کە دابەزین سەما دەکەن
لە ناو پەڕەی گوڵەکان دا
شیلەی هەڵاڵەکان دەمژن
لای خۆیان کۆی دەکەنەوە
هەرچی شیلەیان دەست کەوێ
بۆ هەموویان دەیبەنەوە
لە کاتی پێکەوە ژیان
خیانەت لە یەکتری ناکەن
گونجاون لە گەڵ یەکتری
هەموو پێکەوە کاردەکەن
سەیری ژیانی ئەوانە
پڕ لە یاساو ئەوینی یە
بەشی هەموویان وەك یەکەو
ماڵیان پڕ لە شیرینی یە
زۆرە فەرقی مێشە هەنگێك
لە گەڵ ئێوەی دەسەڵات دار
دەڵێن هەرهەمووی بۆ خۆمەو
بەرئەبنە گیانی گەلی هەژار
ئەگەر ئیوە هەنگ بونایە
بەشی هەنگ ئەبوو بە قڕان
بەشی خۆشتان وەکو ئێستا
لە ناو هەنگوین دا ئەخنکان
وە ئەگەرهەنگ ئێوە بوایە
کوردوستانێك دروست ئەبوو
ماڵ و پورەی پڕ لە هەنگوین
بۆ هەموو ماڵێکی کورد بوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست