کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان

Thursday, 15/04/2010, 12:00


حکومەتی هەرێمی کوردستان ئایا واتان لێ هاتووە تەنانەت گوێ لە کەسوکارو
پاش ماوەی ئەنفالەکانیش ناگرن ئایا ئەوانیش بە ناهەق و بە تیرۆریست ناو دەبەن ئەگەر داوای مافی خۆیان بکەن ئایا نازانیت ئەنفال مانای بە زۆر ڕاو کردنی گەلی کوردی بێ دیفاعی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان وتێکڕا بە کۆمەڵ شاڵاوی گرتن و بردنیان بۆ سجنی بە کۆمەڵ و قات و قڕی خواردن و لە برسان مردن و لە ناو سجن دا بە تەعزیب کوشتن و بە شۆفڵ زیندە بە چاڵ کردن و خواردنی تەرمی ئەو پەپولەو شەهیدانەی بوون بە ژەمە خۆراکی سەگ و گورگ و دەعبای دڕندە بون بە هاوبەش وهاوکاری ڕژێم لەو سەحرا ووشکەی نوگراسەلمان بۆقڕ کردن و نەمانی ١٨٢هەزار مرۆڤی
کوردی بێ تاوان کە بە تەعبیری زمان و نوسین ناتوانرێ هەق بە ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد بدرێت . حکومەتی هەرێم تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ هەقو تۆڵەی ئەنفال و هەڵەبجە بسێنێت و تۆزێك خەمی قوڵی پاشماوەکانیان بڕەوێنێتەوە. پاشماوە بە مانای ڕزگار بوونی چەند کەسێك لەو کۆمەڵەو کەسوکارانەی ئەنفالەکان بە ڕێکەوت .ئایا ئەو خزمەتانەی کە ئێوە چ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە یان حکومەتی ئێراقەوە ئەتانتوانی بتانکردایە نەتانکرد [بۆ]؟ ئەم بۆیانەو چەندەها پرسیاری تریش ڕو بەڕوتان دەبێتەوە ئایا کەس هەیە لە کەسوکارو پاشماوەی ئەنفالەکان موستەحەق تر بێت لە دارای کوردستان دا ؟ بێ گومان هەموو کەسێك دەڵێت نەخێر لەوان موستەحەق تر نی یە بەڵام بۆ تا ئێستا نەتان توانیوە تۆزێك لە خەمەکانیان کەم بکەنەوە تکایە ئاوڕی جدیان لێ بدەنەوە هیچ نەبێ کەمێك ئومێدیان پێ ببەخشنەوەو کەمێك خەمیان بڕەوێننەوە جێگەی کەس وکاریان بگرنەوە چونکە ئەوان لە ژیانی کوردستان دا لە هەموان زیاتر شیاوی ڕێز گرتنن وبژێوی ترن .

.. ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە