کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەیرێکی بێ باڵ - تایبەتە بەو کەسانەی کە گیرۆدەن بەرامبەر زوڵم و زۆرداری و بی ئارامی و بێ یاسایی ئەم سەردەمە ...

Sunday, 10/10/2010, 12:00



چاو لە گێژاوی
تەیرێکی بێ باڵ
وەڕس لە ژین و
دەریای پڕ خەیاڵ
ئەڵبەتە ونی
لە ژینی نادیار
پڕ بێ ئومێدی
لە ناوەندی شار
نەك بەرزی ئاسمان
لە ناو چاڵی غەم
فرمێسك بە خوڕە
وەك خوڕەی گوێ چەم
خەتای کەس نی یە
هەر خۆی وەهایە
بۆ بێ پەڕو باڵ
مەزاد سەودایە
لە ناو بەهاردا
پڕە لە ڕەشمار

وەك ئەژدیهایە
بۆ منی هەژار
گەر تەپ و تۆزو
یان بوم و لێڵ بێ
خۆشت نازانی
کە چیت بەسەر دێ
لە دەست پشیلەی
دابەستەی بەرماڵ
تەواو گیرۆدەم
بێ پەڕو بێ باڵ
ئەبێ لە کون بم
یان لە ئاسمان
لە ترس دەستەمۆی
نەفام و نەزان
لەڕۆژی ڕون و
لەشەوی تاردا
هیچ جێگات نی یە
لە لادێ و شاردا
باڵیشم نی یە
بچم بۆ ئاسمان
ناچمە ناو دەریاش
لە ترسی خنکان
خودایە بە دورم بخە
بمفڕێنە بەرەو ئاسمان
بۆ دور بۆ دونیای
ئازادی و بێ ژان
بالە ئاسمان بم
قەت نەکەومە خوار
با بمرم نەکەومە ناو گەروی ڕەشمار
ئەگەر ناچار بم دابەزم لەدوور
لە ناو مەنفادا فڕێمدەرە خوار
چونکە ئەڵێن لەو وڵاتە بەهاری ساڵ
بۆهەموانە فەرقی نی یە چی باڵداربیت یاخود بێ باڵ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە