کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەکڵاوڕێژنەی خەمەکان و کۆبانی پارێزەری کوردستان

Wednesday, 05/11/2014, 12:00



لەکام لەبابەتەکانی ڕوت وعوریان
لەلێزمەی شەستیرو باران
لە قەتڵ وعامی گەلی کوردو
لەژێرساباتی ناوی هەرەس
بەزۆرە ملێ و ڕاو نان
بەرەو ئەودیوی سنورەکان
نەك بۆخۆشی وکەیف وهەوەس
بۆڕاونان ودەربەدەری
لەترس دوژمنی پیس وتەرەس
ئەمە تەنها ناوەڕاستە
نە بیدایی ونە کۆتایی کارەساتە
ئەی نازانم دەوازبێنن
باگەنجانم لەناهەمواری
ناوی..ب.ت.ی..پڕوپاکەندەی.
ئەوسەردەمە پێ نەزانن
بایەقوش وچۆڵەوانی لە کۆنەوە
هاوڕێی کوردو میوانمانن
لەهەموکات وسەردەمێکدا
دڵە ڕەقەکان توانویانە
وەهەرچۆنێك ویستویانە
وەك زاڵم لە گەڵمانا بوون
بۆئەوەی بە ئامانجیان بگەن
لەژێرەوەش وەكو دوپشك
فێرن چۆن پێمانەوە بدەن
باجی چی بدەین لەوە زیاتر
ڕۆحی دڵە لاوازەکان
لەناو تەپوتۆزی پڕ زریان و
قیژەو هاواری بێ سنور
بەزیندویی تێکەڵ بە قوڕگی
ئاشی خاك کران
لەوە زیاتر لەبەرچاوی
هەموو جیهان
جەستەمان بوبە هاوڕێی
ماتەمینی و گازی خنکان
هێشتا پێمان دەڵێن
دڵە لاوازەکان
لە پاش هەڵچون ولیزمەی باران
کۆرپەیەك لەدایك بوو
لە جێی هەموو خەمی کوردان
کەچی کۆرپە هەر ساوا بوو
لەساوا دەرچوو هەر پێی نەگرد
بوو بە کەڵە گایەك بە دڵێکی ڕەق
وەکو پێشوو بۆ گیانی کورد
بەم بارو دۆخە تێ پەڕی
کۆرپە پیر بوو
لە ما بەینی دوو دارە شەق
لەمابەینی مان و نەمانی
ئەو دڵە ڕەقە
نەمانتوانی بگەینە ئاوات و
دەرچین لە ژێری پێ لەقە


*************

کۆبانی پارێزەری کوردستان

سڵاو لە تۆ ئەی کۆبانی
ئەی سالینگرادی کوردستانی
تۆ پەیامی سەرکەوتن و
شانازی هەموو کوردانی
تۆ هێنانەوەی متمانەو
خوینی ناوجەستەی هەموانی
تۆسەلماندت بۆگشت جیهان
کە پارێزەری کوردوستانی
تۆی سمبوڵی کوردەواری و
داستانی پڕ قارەمانی
سڵاو لەو تەپ و تۆزەی
کە نیشتووە لەڕوخساری
کیژۆڵە چاو گەشەکانت
سڵاو لەو شەهیدانەی
کە بون بە ڕەمزی بەرخودانت
سڵاو لە کچ و کوڕانت
لە گەریلاو شەڕڤانەکانت
مێژوی بەرگری وەهات تۆمار کرد
خودی داعشت پێ توشی شۆك کرد
بە ناوی تۆوە ئێمە سەربەرزین
سڵاو لە تۆ ئەی کۆبانی
بۆ یەکخستنەوەی هەمو کورد
تۆهەوێنی یەك هەڵوێستی ودانوسانی
بە ئازایەتی و نەبەردیت
هەستە نەبزێوەکانت هەژاند
ووڵاتانی گشت جیهانت
بە قارە مانێتی کورد ناساند
سەرکەوتن هەر لە خۆت جوانە
ئەی پێشمەرگەم ئەی کۆبانی
ڕۆژی جیهانیت ئەکەینە
دەوڵەت بونی کوردستانی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە