کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فیشەکی قەناسەو دیاری منداڵانی کورد

Thursday, 03/03/2011, 12:00














ئەوەی کردتان یاری نەبوو
فیشەكتان دیاری منداڵان بوو
ئەوەی بون بە نیشانەو دەست ڕێژی
تفەنگەکانتان دوژمن نەبوو
تێکدەرو ئاژاوە گێڕ نەبوو
ئەوەی داتان بە منداڵان لە جیاتی
دیاری و شیرینی حوکمەت وپەرلەمانی کورد
دەستڕێژی فیشەکی قەناسەکانتان بوون
ترس و تۆقێنەری چەكدارەکانتان بوون
ئازادی وئارامی گەلتان شێواند وخۆتان ڕسوا کرد
ئەوەی کوشتان منداڵانێکی چاو گەش و
بێ کارەباو ڕەش و ڕووت و
داوای مافی ڕەواو هەقی خۆیان کرد
مێشکتان پژاند دەنگی ئازادی کپ نەبوو
بە هەزاران ئەوەندەی تر ڕقی میلەت
بەرامبەرتان ڕق ئەستورو بەهێزتربوو
تف لە ڕەفتاری قێزەونی بەعس ئاسا
لە ڕەفتاری میلیشیاتی و دور لە یاسا
ئەوانەی کوژران بێ تاوان بوون
دەنگی دلێری میلەت و شەهیدان بوون
پەپولەی ناسك و تەمەن کورت بوون
ئەوانەی بە دەستی ئێوە شەهید بوون
خیانەتکاری گەل ومیلەت فرۆش نەبوون
لە مێژودا بە کرێ گیراوو جاش نەبوون
پارە دزو ودژی گەلی هەژار نەبوون
هەرچی پارەو موڵك وسەروەتێكتان هەیە
کە هی گەلەو مافی ئێوەی پێوە نی یە
هەموی بدەن بە تۆڵەی خوێنی مناڵێك
هێشتا زۆر کەمەو بەس نی یە
بۆیە دایکی شەهیدان وگڵپەو گڕی
ئەم شۆڕشەی گەل ومیلەت
پێتان دەڵین لەم دڵە پر حەسرەتەوە
بۆدەرەوە ئەم کوردستانە خوێناوی یە
جێگای ئێوەی منداڵ کوژان نابیتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە