کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەمی نیشتیمان

Tuesday, 31/05/2011, 12:00



هۆ دایە گیان هۆ نیشتیمان
ئەم شەو خەوێکم دەبینی
سەری خۆم لێ دەکردەوەو
وەك چاو بەستێك خۆم نەبینی
هەردو دەست و پەنجەکانم
بێ وەعدو بێ بەڵێن بون و
تەواو خەیانەتیان لێ کردم
پەنجەکانم لە جێ ی پەرژین
قەفەزەی سنگیان لەت لەت کردم
ویستیان ئەوەی لە دڵمدایە
لێم زەوت بکەن
بە بێ هیچ ڕەزامەندیەك
هەمووی ببەن
لە کۆشی گەرمی نیشتیمانم
دەرم بکەن
هۆ دایە گیان لە تۆ بوم و
بەئازادی کە وتمە کۆشی نیشتیمانم
شانازی یە لەپێناوخەمی نیشتیمان
ببمە ڕۆحێك بە ئازادی
لە ناو خاکی گۆڕستانم
چونکە گۆڕو نیشتیمان و دایك
سێ ئارامگای کۆشی گەرمی
لە دوای یەکن
نابێ خەیانەتیان پێ بکرێ و
هەرسێ کەیان وەکو یەکن
گوێم لەهاوارێکی ڕاستی بوو
لەو کاتەی کە بە خەبەر هاتم
گوێم لە دەنگی نیشتیمانە
بۆیە بێ تاقەت و ماتم
نیشتیمانم بە دەنگی بەرز
لە پەنجە بەخۆفێرەکان هاواردەکا
لەبەر پێی دوژمن سەرم مەبڕن
لە پەنجە بە ئەمەكەکان داوا دەکا
منی ئێوە چارەنوسم هێشتا ماوە
چاوەڕێ ی ئەمڕۆی گەنجەکانم
پاشای سەرتەختم بۆ چی یە
بە ئەشکەنجەی گەل و میلەت
ببێتە هۆی ئازار دانم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە