کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاوچی و تارمایی ژاڵە ماسی

Wednesday, 05/01/2011, 12:00


بەڕێزان کاتی خۆی کە جۆرێك لە ڕاوە ماسی بەژاڵ دەکرا هەندێ شتی بۆن و بەرام تێکەڵ بە هەویرو ژاڵی ماسی دەکرا بۆ ئەوەی ماسی یەکان جوان لێ ی بێنە پێشەوەو باشی بخۆن کە هەمووی دژ بە ماسی یەکان بوون بۆ ئەوەی باش گێژو بەر چاو تاریك بن و ئاگایان لە خۆیان نەمێنێ .کە ژاڵەکە هەڵ ئەدرایە ناو ئاوەکەوە ماسیەکان دەیانخواردو سەر ئاو دەکەوتن و دەهاتنە ناو دەستی ڕاوچی یەوەو خۆیان لە قوڵای ئاوەکەدا ڕا نەدەگرت و دەهاتن بەرەو قەراغ ئاوەکە بەرەو تەسلیم بوون بەئیرادەی دەستی ڕاوچی وەك ئێستا. بەڵام ئێستاش هیچ فەرقێك ناکەم لەما بەینی ئەو خەڵکەی کە بۆ دەسەڵات تەسلیم بە ئیرادەی بوون بە هۆی هەندێ پول و پارە یان کورسی و دەسەڵات و ئیمتیازێکی تری لەوشێوەیە کە بوە بە ژاڵە ماسی و ئەو خەڵکەی وا گێژ کردوە کە خۆیان لە ناو بەرەی ڕاستی گەلدا ڕانەگرن و خۆیان دەخزێنە ناو دەستی دەسەڵاتەوە بە بێ گوێ دانە هیچ ئینتیمایەکی نەتەوایەتی جا ئەمە لە لایەن خەڵکانی تەبەقەی نزم و ناوەندەوە . بەڵام بە هەمان شێوە خەڵکی بە ناو تەبەقەی سیاسی سەرەوەش لە ناو دەسەڵاتی عێراق دا بە هەمان شێوە بۆ دەسەڵات و کورسی و گیرفانی شەخسی خۆیان شەیدا بوون و هەموو ئومێدو مافەکانی گەلی کوردو کەركوك و هەڵەبجەو گەرمیان و مادەی [١٤٠] و هەموو خاڵە هەڵواسراوەکانی تری کوردستانیان کرد بە خەون و وەك ماسی یە بە ژاڵ بوەکان ئەو هەموو مافانەیان کردە ناو دەستی دەسەڵاتی عێراقەوەو لە بەرامبەر کورسی و بەرژەوەندی شەخسی و داهات و بودجەو چەندەها شتی بێ کەڵکی تر ئایا ئەمانە وەك ژاڵە ماسی نی یە. ئەگەر وایە بۆ واتان کرد وە ئەگەر وانی یە تا ئێستا لەناو حکومەتی بەغدا چیتان بۆ گەلی کورد کرد. چونکە لە یەکەم ڕۆژتان هەتا ئێستا بە تێکەڵاو بونتان لە گەڵ بەغدا بە هەموو هەوڵ و تواناو پۆستەکانتانەوە هیچتان بۆکوردو کەرکوك و ١٩خاڵەکەتان نەکردوە. وە ئەگەر ئەڵێن لە[١٧/٠] کە کەبۆ قوربانیان وخەڵکی کوردستان نەبوە . ئەوا ئێوەش هەرچی پرۆژەو چاڵە نەوتیەکانی کوردستان هەبوو زیاتر نەبێ بە قەد ئەو ڕێژەیە دەبێت کە لە بە‌‌‌غدا وەری دەگرن هەمویتان وەك ماسی یەکان تەسلیم بە ناو دەستی حکومەتی عێراقی کردوە ئایا کامەیە ئیستینادی گەلی هەژاری کورد ئەگەر ڕۆژێك بێت و داوای بەرگری و مقاوەمەت لە دژی هەر هێرشێکی نەخوازراوی عێراق بکرێت بەرامبەر بە کوردستان .
سەرەڕای خنکاندن و نەهێشتنی ئازادی کۆمەڵگاو ئەو هەموو نەهامەتی و نەبونی و بێ خزمەتگوزاری یەی خەڵکی کوردستان بە ئاوو کارەباکەشتەوە کە نۆزدە ساڵە دەڵێن ساڵی داهاتو كێشەی ئاو وکارەبا کۆتای دێت لە چاوەڕوانی زیاترهیچی تر نەبوو یان لە لایەکی ترەوە فیدراڵی و مافی چارەی خۆنوسین وسەربەخۆی بۆ کوردستان کەڕۆژانە باستان لێوە دەکردو پێتان دەفرۆشتینەوە هەمووی ورد کرایەوەو بوو بە کوردستان لە ناو عێراقێکی فیدراڵی و حکومەتی عیراقیشتان کرد بە گەورە ڕاوچی وخۆتان بەماسی بە ئاشکراو بە ڕۆژی ڕوناك بە بەرچاوی هەمومانەوە ڕاوی سەرجەم مافە ڕەواکانی گەلی کوردمان دەکەن ئێوەش لە بەر دەسکەوتی شەخسی خۆتان لێ مات و بێ دەنگ کردوە. ئەی ئەو هەمو سیاسەت کارو ڕوناكبیرو خەڵکانەی کە زوو هەست بە شت دەکەن ئەگەر ئێوەش هەست بەم هەموو شتە دیاردە زەقانە دەکەن و خۆتانی لێ بێ دەنگ دەکەن کەواتە ئێوەش بێ بەری نین لە دەرخوارد دانتان لەو ژاڵە لە جیاتی قووت و بژێوی ژیانتان .. تکایە بەس بێ با هەموومان زیاتر وریاو چاو کراوە بین بۆ ئەوەی چی تر مزایدەو یاری بە ئیرادەی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان نەکرێت چونکە کوردستان موڵکی هەموو تاکێکی کوردە چی تر با پول و پارە ڕەوشی کوردایەتیمان لەکە دارتر نەکات .......
حوکومڕانی
ئەگەرهەر حوکوم ڕانی یەك
بەرامبەر دوژمن بە هێز بێ
تێ بکۆشێ بۆ مافی گەل
بە کورسی و پارە نەبەزێ
لە کاتی خۆشی و ناخۆشی
پشت بە گەلی خۆی ببەستێ
بە ئازادی و بە سەربەستی
نەبێ بە پیاوی هیچ کەسێ
بە حوکمێکی عادیلانەو
داد پەروەری وپڕ یاسا بێ
ئەوا هەموو گەل و میلەت
سەری لە ڕێتا دا ئەنێ
وە ئەگەرحوکومڕانی یەك
بۆ میلەتەکەی کار نەکا
چۆك دانەوێ بۆ دوژمن و
ڕاوی گیانی میلەت بکا
دڵنیابە بە بێ ترس و
بێ شەرم کردن
ئەوا میلەت پێتان دەڵێن
نە سەرۆك و نە حوکمەتن


.... ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە