کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپەڕینی موحەمەد تونسی وهاوپێچێك

Saturday, 29/01/2011, 12:00


 
کێ ئەڵێ خۆت سوتاندووە
تۆ دیکتاتۆرێکت سوتاند
تۆ قەڵای زوڵم و زۆرداری
ئەژدیهایەکت تێك شکاند
ئەگەر بە جەستەش سوتابیت
تەنها خۆت نەسوتاندووە
بویت بە دەستی شۆڕشێك و
خوێن مژێکت خنکاندووە
نەك لە تونس لە گشت جیهان
ناوی تۆ بوو بە تێکۆشان
بوو بە ئازادی و ڕاپەڕین
بوو بە شۆڕشی خۆسوتان
بەری ڕەنجی خەباتی تۆ
ڕق و کینەی گەلی هەژاند
بوو بە بومەلەرزەیەك و
دڵی زاڵمی پێ لەرزاند
دەنگی شۆڕشی سوتاندن
بوەتە پاڵ پشتی هەژاران
بۆ میلەت پڕ ئازادی یەو
بۆ دەسەڵاتیش ترس و ژان
تۆ لای میلەتەکەت زیندوی
شۆڕشێکت بەرپا کردووە
بە سوتاندنی گیانی خۆت
گیانی گەلت ڕزگار کرووە
لەهەرکوێ زوڵم وزۆرهەبێ
ئەبێ وەك تونسی لێ بێ
بە دەنگی توڕەیی میلەت
لە ووڵات دەر بە دەر بکرێ
میحنەتی گەلی کوردوستان
لە هی تونس کەمترنی یە
ژیان و پێداویستی خەڵك
لە بن دەستی ومەینەتی یە
گەردەسەڵات هەرخۆی هەبێ
قەڵەم ئازاد نەکاتەوە
بۆ ئەوەی لە ڕاستی و درۆ
گەلی خۆی هۆشیار کاتەوە
ئەوا سیستەمی دەسەڵات توانای بەرگری نامێنێ
پەلاماری هێزی شەقام هەنگاوی جدی هەڵ دێنێ

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە