کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی وڕاپەڕین

Friday, 18/02/2011, 12:00



گەردەلول و ڕاپەڕینە
هێزی گەلەو سەر دەردێنێ
هەڵوێستی ئەم جارەی میلەت
دەنگی توڕەیی هەڵ دێنێ
دەنگی شۆڕشی سەر شەقام
گورزی تۆڵەی ئەوەشێنێ
دەنگی ناڕەزایی میلەت
کورسی و پارە لە بن دێنێ
کۆشك و تەلاری دەسەڵات
بە یەکجاری ئەڕوخێنێ
فەرقی نی یە دیکتاتۆرێت
لە هەرکوێی جیهاندا هەبێ
وەك سەرۆکی میسرو تونس
ئەبێ ڕسواو دەر بە دەر بێ
سەرۆکەکان کەروێشك ئاسا
لە ڕاکردن دا تیژ ڕەون
نەك بە فریای پول و پارە
بە فریای خۆشیان ناکەون
پەیامم بۆ گەنجانی کورد
هیچ کەسێك خۆی نەسوتێنێ
وا ڕاپەڕین بەڕێوەیە و
هەرئەمڕۆ بەرەولامان دێ
هەموو میلەت وەك ڕەشەبا
گەردە لولێکی ئەم جارەن
گەنجانی شاری سلێمانی
گوڵی جوانی ئەم بەهارەن
ئەمڕۆی گوڵە شەهیدەکانت
هێزی یەکلایی کەرەوەن
لە ئاسمانی تاریکی کورد
ئەستێرەیەکی درەوشاوەن
سلێمانی یەکەم جار نی یە
نامۆیان لەشار هەڵ کەنێ
ئەبێ کوردوستان چۆڵ بکەن
گەر ئەمڕۆ بێ یان سبەینێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە