بێ ئاگا بوونی دەسەڵات
Monday, 27/12/2010, 12:00
لەئاست خەڵکانی بێ دەسەڵات وپەککەوتوی دەستی نەخۆشی وبێ ئیمکانی وهەژاری لە کوردستاندا...
ئاخ دەسەڵات تا کەی ئیوە
کەڕو کوێرن هیچ نابینن
ئەو نەخۆشانەی هەژارن
فرمێسك ڕێژو دڵ برینن
بێ ئیمکانی و دەردی دنیا
چەندین کەسی پەك خستووە
ئارەزو بۆ مردن دەکەن
ئازار ژینی لێ سەندووە
ماڵ و منداڵیان ناڕەحەت
قەرزاری دەست ئەم وئەون
ئێوە لە جێ ی بەختەوەری
نەخۆشی تان پێ بەخشیون
هەقی هەموو گەلتان بردووە
دەی چارەسەرێکیان بکەن
کە هیچ چارەتان پێ نی یە
باری ژیانیان قورس مەکەن
ئەوەی هەژارو نەخۆشە
یەك بە یەك بیان دۆزنەوە
ماڵ و منداڵیان دڵخۆشکەن
هەقی خۆیان پێ بدەنەوە
ئەوانەش وەك ئێوە کوردن
بۆ بێ بەرین لەم ژینەدا
تا کەی ئێوە چاو دائەخەن
لەم دەردە پڕ خەمگینەدا
لە ئازاری خەڵك تێ ناگەن
خۆتان ئازارتان پێ ناگا
لە ناو دڵی گەل دا ناژین
بۆیە هیچ کارتان تێ ناکا
لە ژێر باری پڕ نەخۆشی و
ناڕەحەتی وسۆی نەهامەت
ئەی بۆ ئەوان وا ئەژین و
ئێوەش لەو پەڕی ڕەفاهەت
ئەو پول و پارەت هی خەڵکە
هەمویت لێ شاردووەتەوە
ماڵی خەڵکت پێ وێران کرد
ماڵی خۆت ڕازاندوەتەووە
لوقمەی ژیانی داماوان
بو بە سەروەت و سامانتان
ئای لەو ئابڕوعەیب وعارە
هیچ بەهای نەماوە لاتان
لە خەم و پەژارەی نەخۆش
لە ئاهو ناڵەی ناو ماڵان
لە فرمێسکی دایک و باوك
بەرامبەر سۆزی منداڵان
لەتاونەخۆشی ودەست کورتی
ناتوانێ سۆزیان پێ بدا
بە ئاشکرا لای منداڵی
ئەڵێ نیمە ئەی چی لێ بکا
هەناسەی پڕ سینەی تاساو
لە هۆگبەو کیسەی بەتاڵی
لە لایەك دەردو نەخۆشی
بێ دڵی وسۆز بۆ منداڵی
ئاخ بۆجوانی وبەهاوهەڵوێست
هەموتان گۆڕی بە گیرفانتان
لەهەستی خەڵکی تێ ناگەن
هیچ کار ناکا لە ویژدانتان
هەرچی کرا لە کاتی خۆی بۆ ئەمڕۆ هەموی خەسارە
هەموی کرا بە قوربانی بۆدەسەلات و بۆ پارە
ئەوەی لە ڕوناکی وەرتان گرت لە تاریکی دابەشتان کرد
نۆزدە ساڵە چاوەروانی هیچتان بۆ ئەو خەڵکە نەکرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست