ڕەگی/دارێکی کوردستانی
Sunday, 24/10/2010, 12:00
من دارێکی ڕەگ لە خاکم
ئەگەر ڕەشەباش بمشکێنێ
گەڵاو قەدم هەمووی بڕوا
چوزەی تازە سەردەردێنێ
شوێنەوارم تەواو دیارە
ڕەگ وڕیشەم هێشتا ماوە
خاك وخۆڵی وڵاتەکەم
بە ڕەگ و ڕیشەم لکاوە
هەموو سەرچاوەی ژیانم
پڕلە کانی و ئاوی پاکە
نەخاك لەمن جیا دەبێت و
نە من جیا دەبم لەم خاکە
گرنگ ئەوەیە کۆڵ نەدەم
گەر بکەوم هەڵ دەسمەوە
بە شێوەی جوان و تازەتر
ئاوازی خاك ئەڵێمەوە
هەرچیم هەیە هەموی بڕوا
سیقەو بڕوا لە دەست نەدەم
گەرکەمێك ئێستاش بچوك بم
ڕۆژێك دەبێ باڵا دەکەم
بە گەڵاو گوڵی جوانەوە
دەبم بە چەترو بە سێبەر
بۆ سەرتاسەری گەلەکەم
بۆهەمو ڕۆڵەی دەربەدەر
دەبێ ببمەوە بەو دارەی
قەدو بەرو گەڵا بکەم
هیچ هێزێك هەڵم نەکەنێ
لە باوەشی ووڵاتەکەم
گەربسوتێم لەت لەتم کەن
من پەیوەستم بەم خاکەوە
لە گەڵ هێزو توانای گەلم
هێزو توانام بۆ دێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست