پارتی و ریفۆرم و په‌تای نێچیرڤان بارزانی
Monday, 28/03/2011, 12:00
دکتۆر به‌رهه‌م باجی که‌موکوڕیی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی کابینه‌که‌ی پێشووتر واتا کابینه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌داته‌وه و له قسه‌کانی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا هه‌ندێ راستیی هه‌ژێنه‌ری باس کرد. ئه‌و ویستی دڵی حیزبه هاوپه‌یمانه‌که‌ی راگرێت، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا نه‌یخواست هه‌ڵگری باری گه‌نده‌ڵیه‌کانی نێچیرڤان بێت.
نێچیرڤان له چه‌ندین بۆنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو که خه‌زینه‌یه‌ک له داهاتی بۆ کابینه‌ی دوای خۆی به‌جێ هێشتووه که‌چی ده‌رکه‌وت که عه‌جزێکی گرانی بۆ دکتۆر به‌رهه‌م به‌جێ هێشتووه. ئێستا دیار بوو بۆچی نێچیرڤان پێداگریی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی دارده‌سته‌کانی له ناو حکومه‌تدا ده‌کرد، له‌وانه‌ش د.نوری و ره‌شید تاهیر و سه‌میر ئاکره‌یی و د، عه‌لی سندی و ده‌یانی دیکه له به‌رێوه‌به‌ر و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌کان. ئه‌و تا ئێستاش له لایه‌ک هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانی پێشووتری ده‌دات و له‌لایه‌کی دیکه‌ش به هۆی ئه‌و که‌سه گه‌نده‌ڵانه‌وه هه‌وڵی به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵوشینی سه‌ر‌وه‌ت و سامانی حکومه‌ت ده‌دات.
بریکارێکی ئێستای وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه که یه‌کێتیه خۆی به په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی وتبوو که هه‌موو پرۆژه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک له ده‌ستی د.نوری و سه‌میره و ته‌نده‌ره‌کان نه‌ک له وه‌زاره‌ت به‌ڵکوو له ئه‌نجومه‌ن و به شێوه‌ی نایاسایی ده‌درێن و نێچیرڤان له رێگه‌ی که‌سانی خۆیه‌وه، گشت پرۆژه‌کانی سه‌روو یه‌ک ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
گشت ئه‌و پرۆژانه‌ی له کاتی ئێستا له لایه‌ن تیمی بازرگانیی نێچیرڤانه‌وه له جێبه‌جێبووندان به نزیکه‌ی ملیارێک دۆلار مه‌زنده ده‌کرێن، له‌وانه‌ش پرۆژه‌کانی جووتسایدی کۆرێ- قه‌ندیل، چه‌ندین رێگه‌ی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر و چه‌ندین ئۆڤه‌رپاس و ئانده‌ر پاس و جوتسایدی کۆیه هه‌ولێر و پردی قه‌ندیل و چه‌ندین خه‌سته‌خانه و پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌رۆ...هتد.
قازانجی ئه‌م پرۆژانه‌ش سه‌دان ملیۆن دۆلاره و ته‌نیا مه‌کته‌بی نێچیرڤان قازانجه‌کان گلده‌داته‌وه و ته‌نانه‌ت داهاته‌که بۆ خودی داموده‌زگای حیزبیی پارتیش نیه، مه‌گه‌ر نێچیرڤان خۆی خێرێک به کادرێکی پارتی بکات و یارمه‌تیی بدات، گه‌رنا زۆربه‌ی مه‌کره‌مه‌کانیشی له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت بووه، یارمه‌تیدانی نه‌خۆشه‌کانیشمان بینی که له بودجه‌ی ساڵی رابردوو خوێندرایه‌وه که به ده‌یان ملیۆن دۆلاری حکومه‌تی بۆ پیاوه‌تی پێکردن به ناوی خۆی به‌کار هێناوه.
ناوی نێچیرڤان لای پارتیه‌کان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ رۆژنامه‌ی ئه‌هلیش به ریفۆرمیستی ناو پارتی دێت، که نازانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و ریفۆرمیسته، نه‌ده‌بوایه ریفۆرم له کابینه‌ی پێنجه‌مدا ده‌ربکه‌وتانایه؟. ئایا ئه‌گه‌ر ریفۆرمیست بوایه که‌سانی وه‌ک د.نوری و سه‌میر ئاکره‌یی و ره‌شید تاهیر که ره‌مزی گه‌نده‌ڵین له ده‌ورووبه‌ری ده‌بوون؟. چ نهێنیه‌که که دوای هێنده ساڵ ئه‌م که‌سانه له پۆسته‌کانیاندا جێگیرن و ته‌کانێ ناخۆن ؟.
د. به‌رهه‌م چه‌ندین جار لای سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی باسی له‌وه کردووه که ئه‌و مافیایه‌ی سه‌ر به نێچیرڤان له هه‌ولێر حکومه‌تی په‌ک خستووه و ئازاد به‌رواری توانای لێپرسینه‌وه‌ی له د.نوری نیه. هه‌روه‌ها ئه‌و گله‌ییه‌ی به سه‌رۆکی پارتیش گه‌یاندووه. هه‌ر وه‌ک د. به‌رهه‌م ده‌ڵێت ئاشكرا کردنی گه‌نده‌ڵیه‌کانی د.نوری و سه‌رباز هه‌ورامی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی پارتی رێگه له خۆپاڵاوتنیان بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی بگرێت. ئه‌وان پاڵێوراوی نێچیرڤان بوونه، و رێگرتن له خۆپاڵاوتنیان بووه هۆی دڵگران بوونی. به‌ڵام بۆ هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به نێچیرڤان نه‌بووه؟، له کاتێکدا که د.به‌رهه‌م و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی سکاڵایان له‌سه‌ر ئه‌ویش گه‌یاندۆته سه‌رۆکی پارتی.
زۆرێک له خه‌لکی پارتی یه‌کێتی له‌و باوه‌ره‌دان که نێچیرڤان نه‌ک هه‌ر رێفۆرمیست نه‌بووه به‌ڵکی په‌تایه‌ک بووه که یه‌که‌مجار داوێنی پارتیی گرتووه، هه‌وڵدان بۆ خۆ به ریفۆرمیست پێشاندانیشی له رێگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه بووه ئه‌ویش به پاره‌به‌خشین و کڕینی که‌سانێک له‌ناو رۆژنامه ئه‌هلییه‌کان. ئه‌و به نیازه ریفۆرم له رێگه‌ی پاره به‌خشینه‌وه بکات.
ئێستا تاکه ئاماژه‌یه‌ک به ناوی ریفۆرمه‌وه که له ناو پارتیدا به‌دیکراوه به‌ناوی نێچیرڤانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌شیان نائومێدکه‌ره چونکه، ئه‌م که‌سه په‌تایه‌که بۆ پارتی و ته‌نیا ئومێده‌که بۆ گه‌نده‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پارتی که لێی کۆ ببنه‌وه و درێژه به ژیانیان بده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست