مەڵبەندی1-ی رێكخستن، پەروەردەی سلێمانی بەڕێوە دەبات

Monday, 15/02/2010, 12:00


بەرپرسانی پەروەردە بەقسەو وشەی بریقەدار هیچیان نەهێشتووەتەوە، بەتایبەتیش پەروەردەی سلێمانی و كەمال نوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی كە لەلایەن مەڵبەندی سلێمانییەوە رۆژی 6بڕیاری پێدەردەكەن و 6بڕیاری پێهەڵدەوەشێننەوە، بۆ نموونە رۆژی 2/2 لەناو دیوانی پەروەردەی سلێمانی و بەبەرچاوی بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییەوە و لەناو كۆبوونەوەیەكدا كە ژمارەیەك مامۆستا بەشدار بوون، سیروان نوری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان بەدوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی وتووە، كە مەڵبەندی1ی رێكخستنی سلێمانی بانگی كردووم و پێیان وتووم كە ئەو دوو بەڕێوەبەرە لابەرن.

یاخود لەقوتابخانەی هەوارەبەرزە لەڕێگەی كۆمیتەی تووی مەلیكەوە یاریدەدەر بۆ ئەو قوتابخانەیە دانرا، بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە هێندە پیاوێكی ترسنۆكە كە بووتە هۆی ئەوەی كە دووبەرەكی بخاتە نێو مامۆستایانی قوتابخانەكەوە، بەزۆر ئیمزا بەمامۆستایان كۆدەكاتەوە بۆ لابردنی بەڕێوەبەرەكانی و دوو مامۆستای دڵسۆزی لەیاریدەدەری بەڕێوەبەر لابردووەو دوو كەسی دیكەی داناوە كاتێك مامۆستایان لێیان پرسیوە بۆ ئەمانە لادەبەی، بەمامۆستایانی وتووە كە كۆمیتەی تووی مەلیك پێی وتووە كە لایانبەرێت، تەنانەت بۆ دانانی دوو یاریدەدەر لەبری ئەو دوو یاریدەدەرەی بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەوارەبەرزە لەبری ئەوەی سەرپەرشتیاران و پەروەردەی سلێمانی دایبنانایە و لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتووی بوایە كەچی سەعات4ی پاشنیوەڕۆی 10/2 لەناو بارەگای كۆمیتەی تووی مەلیك، یاریدەدەرێك بۆ دەوامێك دانرا و بڕیار بوو رۆژی 5شەممە 11/2 كۆمیتە بچێتە ناو قوتابخانەكەو یاریدەدەرێكی تر دابنێت، دواتر نەچوون و تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە ئەو یاریدەدەرە دانەنراوە.

بۆیە مامۆستایانی كوردستان هەقی خۆیانە لەوەزارەتی پەروەردەی هەرێم و راوێژكار و سەرپەرشتیارە بەرێزەكان بپرسن تاكەی كۆمیتەو مەڵبەندی سلێمانی بەئارەزووی خۆی بەڕێوەبەر و یاریدەدەر دادەنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە