کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپەرین دروست ئەكەین لەدژی لیستی كوردستانی

Thursday, 02/07/2009, 12:00


هەڵبژاردن لەلای لیستی كوردستانی بەواتای دیكتاتۆری و نەهێشتنی ماف و حەقی خەڵك. دوای ئەوەی كۆمسیونی باڵا رێگەی بە هەموو لیستەكان دا پروپاگەندە بكەن, لیستی كوردستانی لەترسی دەرنەچونیان دەستیان كردوە بە چاو سوركردنەوەو توربون و هەرەشە كردن لە خەڵك لەرێگەی مۆبایلەوە, ئەم كارە خەڵكی زیاتر تورەكردو خەڵكی بەرەو ئاقارێكی خراپتر دەبات دیارە ئەم لیستە هەستی ئازادی و دیموكرایتان نیە.مسعود بەرزانی لە كۆبونەوەی رۆژنامەوانی وتی من وەكو یاسا داوا ئەكەم پۆلیس و ئاسایش حەقیان بەم پرۆسەیەوە نەبێت كەچی خۆیشی خاوەنی قسەی خۆی نیەو هەر پۆلیس و ئاسایشە خەریكی خروقاتن ئایا بارزانی ئەم دیاردانە ئەبینی وەكو سەرۆكی هەرێم یان پشتگوی خستەوە ئەو وەڵامە بۆ مه‌سعود بە جێ دەهێلم , مەسعود ئەگەر خۆی ئەم كردارانەی پێ خۆش نەبێ قەت قبوڵی ناكات و پەلەكیشی زیندانیان دەكات بەڵام ئەمە دەستكی بەهێزی پاراستنە, من وەكو گەنجێك زۆر ئاگاداری پاراستنم و ئەزانم چەند كەسیان داناوە بۆ ئەوەی هەواڵیان بۆ ببات. ئایا مه‌سعود ئەم شتە ئەبینی یا خۆی لێ گیل دەكات و هەستی پێ مورتاح ئەبێ, زۆر گران نیە وەڵامەكەی مه‌سعود ئەگەر خۆی بە حەق و راست و ئازادی خواز دائەنی ئەبێت ئەو خروقاتانە لە شاشەكانی خۆیانەوە دەریبخات و پەلەكیشی دادگایان بكات لەبەر ئەوەی خەڵكی باوەرو متمانەی هەبێ بەهەڵبژاردن. لەكۆتایشدا دیمەوە سەر دیرەكەی خۆم ئەگەر ئەم كیشانە چارەسەر نەكرێت راپەرین 1991 ئەگەرینینەوە دژی لیستی كوردستانی ئیمە لە بەعس نەترساین هەمیشە لە ئێوەش ناترسین.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە