کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد زۆر هیلاکە !!

Thursday, 24/05/2012, 12:00




عیماد ئەحمەد کاندیدی ئیتلاعاتی ئێران! ببورن کاندیدی یەکێتی بۆ جێگری حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هیلاک و ماندوە هەر ڕۆژەی لەشارو شارۆچکەیەکە ئەم داماوە بە چەند سەیارەیەکی کۆنەوە بە دوسێ پاسەوانەوە بست بە بستی ئەم هەرێمە بەسەر دەکاتەوە و مژدەی ئەوە دەدات بە هاوڵاتیان کاک نێچیر وەک برا مامەڵەی لەگەڵ دەکات‌و هەموو سەلاحیەتەکانی خۆی پێداوە، کە بە بێ پرسی جەنابی بتوانێت کرێکاریک دا بمەزرێنێت و پۆلیسێک لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی تر بگوێزێتەوە کەی ئارەزوشی کرد لە هەر فەرمانگەیەک بیەوێت کۆیان بکاتەوەو قسەیان بۆ بکات.
بەڵام تەنها یەک سەڵاحیەتی پێ نەداوە ئەویش یاسای نەوتە لە بەر ئەوەی ئەو کارە زۆر کێشەی بە دواوەیە و مامەڵە کردن لەگەڵ نەوتیشدا بە تایبەتی ئەم نەوتەی کوردستان نەوتی خاوەو نەوتی ڕەشە بۆ تەندروستی باش نیە ، خوا هەڵناگڕیت کاک نێچیر خۆی ئەو ئەرکانەی گرتۆتە ئەستۆ بەدەر لەو یاسایە، ئیتر جەنابی عیماد ئەحمەد وەکو سکرتێری تایبەتی کاک نێچیر ئەتوانێت سەرجەم کارەکانی حکومەت ڕاپەڕێنێت .
لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونیەوە لەو پۆستەدا ئەم بەچکە ئیتڵاعاتە زۆربەی گەناڵەکانی داگیر کردوە و هەر ڕۆژەی مژدەی یەكگرتنەوەی وەزارەتێک ڕادەگەیەنێت‌و بزەی سمێڵی دێت وەک ئەوەی سەرجەم ناوچە دابڕاوەکانی گەڕاندبێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان‌و گەندەڵیەکانی ناو دامو دەزگاکانی حکومەتەکەی بنبڕ کردبێت‌ و کۆتایی بە دوو ئیدارەیی هێنابێت‌ لە کوردوستاندا.
پێی دەچێت خەڵکی بە توانا نەمابێت لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت هەر عیماد ئەحمەد کاندید دەکرێتەوە ، سەرەتا دەنگۆی ئەوە لە ئارادا هەبوو کە حاکم قادر کاندیدی یەکەمە بۆ ئەو پۆستە لە بەر ئەوەی لەڕوی خەباتو تێکۆشانەوە هەم لە ڕوی کەسایەتیەوە لە ناو خەڵكو تەنانەت ڕیزەکانی یەکێتیشدا پیاوێکی لە پێشترو بە توانا ترە ، حاکم قادر وەک عیماد ئەحمەد سیخوڕی بۆ ئێران ناکات‌ و وەک ئەویش سەنگەری نەگواستۆتەوە کەسێکی وەک حاکم بە بلەکانی خەبات گەیشتۆتە ئەوەی ببێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بە حەقی خۆی ئەو پلەیەی بەدەست هێناوە.
دیارە سەردەمی خەبات بەسەرچوەو ئەوەی ئەمڕۆ دەخرێتە پۆستە باڵاکانەوە دەبێت یان سیخوڕی وڵاتێکی درواسێ بێت ئەوسا شایستەی هەندێک بۆست وەرگرتن دەبێت ، یاخود وەک عیماد چەپکە گوڵی دەستی پارتی خویان بێت بۆیە ئەو پۆستەیان پێ بەخشیوە، خۆشبەختانە کاک عیماد هەردوک لەوانەی باسمان کردن لە کەسایەتی ئەو پیاوەدا هەیە ،وەک پارتی و بنەماڵەی بارزانیش خۆشیان باش دەزانن حاکم قادر نابێتە ئەڵقە لەگوێی ئەو بنەماڵەیەو ئەوەی عیماد بۆیان دەکات ئەو پێی ناکرێت.
جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەندە خۆت هیلاک مەکە با خوانەخواستە ڕەوشی تەندروستیت تێک نەچێت‌و کورد وتەنی خوانەکردە لە کیسمان بچیت!! با تێر لەو خانوە مۆدێرنەی میرگەپاندا بحەوێیتەوە ، ئەو کۆشکەی کە هەموو لایەکمان دەزانین زۆر ماندو بویت بە ئاڕەقی ناوچەوان تا توانیت دروستی بکەیت هەرچەندە زۆر گرانیش نیە نرخەکەی لە دەورو بەری دوو ملێۆن دۆلاردایە ئەو پارەیەش بە ویراسەت بۆت مابوەوە لە بنەماڵەکەتەوە .

سەرمەند
بەرلین
٢٣/٥/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە