عیماد ئەحمەد لە نێوان سیاسەت و خۆ دەولەمەند کردندا!
Friday, 04/01/2013, 12:00
سەرەتای دروست بونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، جەماوەری گەلەکەمان بە جۆشێکی گەرم و نەتەوایەتیەوە پێشوازیان لێکردو پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەو ڕێکخستنەکانی ناو شارو شارۆچکەکانی کوردستان بون ، ئەوکات پارەو دەسەڵات ڕەهایەکی ئەوتۆی نەبوو تاوەکو بەرپرسان پێگەی دارایی خۆیانی پێ بەهێز بکەن وەک ئێستا ببنە خاوەنی سەروەتو سامانێکی خەیاڵی،
دەبێت بڵیین سەد خۆزگە بەو کاتانەی پێشمەرگە بە شاخەوە بوو ، وەک ئێستا پارەو دەسەڵات و سەرمایەی زۆری لەبەر دەستا نەبوو ، کاتێک پارەو بەرژەوەندی دێتە پێشەوە هەندێک لە بەرپرس و دەسەڵاتداران . ئەو حکومەت و حیزبەی کاری تیادا دەکەن ، دەیخەنە بەردەم بەرپرسیارێتی مێژویی و ، ئومێدی هاوڵاتتیانیش بەرەو تاریکاستانێکی نادیار دەبەن .
بۆ نمونە کەسێکی وەک کاک (عیماد ئەحمەد) کە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، مێژوی تەمەنی ئەم پیاوە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیدا هێندە جێگیر نهبوه ، ئهم بهرو ئهوبهری زۆریکردوه!. ئێستا دەبینین بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی لەناو یەکێتی وحکومەتی هەرێمدا، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێگەی دارایی و سەروەت و سامانی پتەو تر دەکات ، کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیشی داگیر کردوە بە هۆی سەردان و کۆبونەوەکانیەوە لە گەڵ خەڵک و فەرمانگەکاندا و وا خۆی دەردەخات کە هەمو ژیانی بریتیە لە خزمەتکردن بۆ خەڵکی کوردستان و غەمی گەورەی چارەسەر کردنی کێشەی هاوڵاتیانە.
بۆیە من لێرە بە کاک عیماد دەڵێم وێرای ڕێزم بۆتان . بە پێی ئەو قسەو لێدوانانەت بێت کە دەیکەیت بۆ هاوڵاتیان ، دەبوو وەک مرۆڤێکی سادە و ساکار ژیانی خۆت و ماڵ و منداڵت بەڕێ بکردبایە .! زۆر بەداخەوە لەوە ناچێت وا بێت و واش نیە! سەیرە بەلامەوە ژیان ئەوەندە سەختە لەلاتان چاوتان بەهیچ تێر نابێت وا بەڕاست و چەپدا هەڵپەی دروست کردنی کۆشک و باخی گران بەهاتانەو ملێونەها دۆلار تەخشان و پەخشان پێ دەکەن بۆ دروست کردنی ڤێلاو ڕازاندنەوەی باخەکانتان .، ڕەفاهەتی ژیانتان کردۆتە بەرنامەی سەرەکی و، بێ بیر کردنەوە لە گرفەتە سەرەکیەکانی هاوڵاتیانی خەڵکی کوردستان کە هەیانەو تا ئێستا چارەسەر نەکراون .
کاک عیماد بەڕیزتان خاوەنی باخێکی گەورەن لە مێرگەپاندا ، نازانم لە کوێوە و کێ ئەم پارە خەیاڵیەی پێ بەخشیون بۆ دروستکردنی ئەو باخ و ڤێلایە کە لە کۆشکی مەلیکەکان دەچیت ؟ کە پێی دەچێت تێچوی پارەکەی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار ببێت ، کە هەر کەسێ بەو ڕێگایەدا تێدەپەڕێت و سەرنجی لێدەدات ئاخ بۆ ئەوە دەخوازێت کە شەوێکی تیا بەسەر بەرێت !، خۆی پرسیار لە خۆی دەکات ؟ تۆ بڵێی ئەمە هی چ خوا پیاوێک بێت ؟ گەر بزانێت هی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمێکە کە خاوەنی یەک دەریا خوێنی شەهیدانە کە بەخشیویەتی لە پێناوی ئازادی و سەرفرازیدا بۆ گەلەکەی . ئێستاش داهاتەی ئاوا بەفیڕۆ دەدرێت بۆ دروستکردنی کۆشک تەلارو باخ و باخاتی خوا پیاوەکان .
دەنگۆی ئەوەش هەیە جگە لەو باخەی مێرگەپان باخێک و کۆشکیکی ترت لە خانەقین هەبێت . من دەڵیم دەنگۆ بەڵام دڵنیام جەنابتان لە مێرگەپان ئەوەتان هەبێت ، بێشک لە لە سنوری باب و پاپیرانیشت زۆر لەوەزیاترتان هەیە کە لە سلێمانیدا هەتانە .
کاک عیماد خانوەکەی سلێمانیشت کە نزیک ئەمنە سورەکەیە لەو شوێنەدا کەم کەس هەیە توای کڕینی خانوەیەکی لەو جۆرەی هەبێت ، ئەوەتا ئەوەندە کەم قەناعەتن بەوەش ڕازی نین پشتی خانوەکەو ئەملاو ئەولایت کڕیوەتەوە . من پرسیارێکت ئاڕاستە دەکەم ئەو موڵکانەی دەورو بەری خانوەکەی خۆتت کڕیوەتەوە دەبێت لە ئێستادا نرخی هەموو ئەو موڵکە بایی چەند بێت ؟ کە لە باشترین و گرانترین شوێنی سلێمانیدایە . لە کاتێکدا هەزاران خێزانی تێکۆشەرو بەشەرەفی ئەو شارە توانای کڕینی پستێک زەویان نیە بیکرن لە دەرەوەی شاری سلێمانیشدا نەگ لەو جێگایەی تۆدا . ئەمانەی باسمان کردن ئەوانەن کە لەلای خەڵکی ئاشکرایە . بۆ شتە شارەوەکانی ترت تەنها مەگەر خۆت وخوای گەورە بزانێت خاوەنی چی ترن؟.
بەڕیز کاک عیماد پرسیارت لێدەکەین؟ جەنابتان نوێنەری میلەتێکن لە ناو حکومەتی هەرێمدا بۆ خزمەت کردنی ئەو خەڵکە ڕەش و ڕوتەی کە ئیوەیان گەیاندۆتە سەر ئەو کورسی دەسەڵاتە ،یاخود بە مافی خۆتانی دەزانن و بە ویراسەت بۆتان ماوەتەوە وا بێ گوێدانە بەرپرسیارێتی مێژوی گەلەکەمان بە ئارەزوی خۆتان ، تەخشان وپەخشان دەکەن بە داهاتی میلەتێکەوە هەم لە یەکێتی و هەم لە حکومەتی هەرێمدا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان و ماڵ و منداڵتان بەکاری دێنن.
ڕۆژانەش دەتبینین لەناو کەناڵەکانی ڕاگەیاندا وا خۆتان نیشان دەدەن کە خزمەتکاری ئەم گەلەن و ژیانتان لە خۆتان حەرام کردوە بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیانی کوردستان . بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم منیش وەک تۆ ئەو هەموو داهاتەم لەبەر دەستا بێت و ئوتومبێلی ئاخر مۆدێل و پاسەوانی زۆرم بە دواوە بێت . نەگ فەرمانگەکان و قوتابخانەکان ، بگرە ماڵ بەماڵی کوردستان دەگەڕێم و ، نەگ زیندوەکان بگرە سەردانی مردوەکانیش دەکەم . بەڵام خزمەت کردن بریتی نیە لەوەی ئێوە دەیکەن ، بەڵکو بەفیڕۆ نەدانی پارەو پولی ئەو خەڵکەو بەسەر بردنی ژیانێکی سادەو ساکار وەک هاوڵاتیەکی کورد. ئەوە مانای دڵسۆزی و وەفایە بۆ هاوڵاتیان ، نەگ لە هەر جێگایەک فێلایەک وباخێکی شاهانەتان هەبێت کە کۆی هەموی بگاتە جەندین ملێون دۆلار.
سەیرە بەلامەوە ماوەیەک لەمەو بەر لە ڕۆژنامەیەکدا نوسرابو بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم . کاک نێچیرەڤان بارزانی سەیارەیەکی (لێکسوسی) بەخشیوە بە کوڕەکەتان بە بۆنەی ساڵ یادی لە دایک بونیەوە !. بۆیە دەبێت پێش جەنابتان ڕەخنە لە سەرۆکی حکومەت بگرین ! دەبوو ئەو سەیارەیەی کە نرخەکەی ١٤ دەفتەر دۆلارە ئەو برە پارەیەی ببەخشیایەتە سندوقی کۆمەک بۆ مناڵانی بێ دایک و باوکی ئەنفال کراوەکان ، نەگ بۆ کوڕی جێگرەکەی کە دڵنیایە باوکی ئەو کورە ژیانی ماڵ و منداڵی بۆ سەد ساڵی تر مسۆگەر کردوە .
یان تەنها بە مەبەست ئەو کارەی کردوە کە کاک عیماد جێگریەتی . بۆ ئەوەی گەر کەمو کورتیەکی بەدی کرد لە ناو کابینەی حکومەتەکەیدا ، چاو پۆشی لێ بکات و چاو بەرەژێری ئەو هەدیە خنجیلانەیە ببێت کە بەخشیویەتیە کوڕەکەی .
بەڕێز کاک عیماد شتەکان زۆرن پێێ دەچیت بە نوسینێک و دوان نەگەنە کۆتایی ، خۆم گوێبیستی کارمەندێکی فرۆکەخانەی سلێمانی بوم کە دڵنیا نیم چەند کوڕتان هەیە ، بەلام کوڕێکت بەسەفەر گەرابووەوە بۆ سلێمانی ، کاتێک دەگاتەوە فرۆکەخانە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی جانتاکانی دەبێت ، لە هۆڵی چاوەڕوانی تایبەتیدا کە (ڤی، ئای، پی) یە لەگەل دوو خامندا دەبێت ، کەسێک لەکارمەندەکان دەچێت و پێی دەڵیت بفەرمون چیتان دەوێت لە خزمەتتاندا بین ! کوڕەکەت داوای یاپراخ دەکات ..، کارمەندەکەش بە بەرپرسەکەی دەڵێت ئەو برادەرە داوای شتێکی وا دەکات ، بەڵام ئەو بەرپرسە مرۆڤیکی ژیر دەبێت و جانتاکانی ناداتەوە دوای دەخات ، تا کورەکەت هەواڵی جانتاکان دەپرسێت ئەویش پێی دەڵێت تۆ داوای یاپراخت کردبو، دیارە یاپراخیش هەروا ئاسان نایەت بەدەستەوە تا کەرەسەکانی بۆ دەکڕین و دەی پێچینەوە زۆری پێدەچێت بۆیە دەبێت چاوەڕوان بکەیت ، پاشان کورەکەت دەلێت کاکە من گاڵتەم کردوە!، کابرای بەرپرسی ناو هۆڵەکەش پێی دەڵێت بۆ کاکە خەڵکی لێرە کار دەکات بۆ خزمەتی هاوڵاتیان یان بۆ ئەوەی کەسانی وەک ئێوە مانان پێیان ڕاببوێرن .
نەهامەتی گەلی کورد لەوەدایە کە کە باوک بەر پرس دەبێت منداڵەکانیشی وەک باوکیان خۆیان بە دەسەڵات دار دەزانن ، گەر وا نیە ؟ بە چ حەقێک منداڵی بەرپرسان لە بەشی (ڤی .ئای .پی) . فرۆکەخانەوە سەفەر دەکەن و وەک خەڵکی دبلۆماس مامەلەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێز کاک عیماد ئەبێت بنەماڵەی شەهیدان و کادرەکانی یەکێتی و سەرجەم خەڵکی کوردستان چ دڵیاکیان خۆش بێت بەو حکومەت و حیزبەی کەسانی وەک جەنابتان تیا دەسەڵاتدارن ، کە تەنها غەمی ژیانی خۆتان و ماڵ منداڵ و کەسە نزیکەکانتانە .
کاک عیمادی بەڕیز زۆر بەداخم بۆ شەهیدە نەمرەکان کە گیانی خۆیان بەخشیە گەلەکەیان بۆ ئەوەی سەرجەم خەڵکی کوردستان ڕزگاریان ببێت لە دەست زوڵم وزۆری دوژمنان . کەچی بە پێجەوانەوە ئیستا ئەوەی کاسانی وەک تۆو نمونەکانی وەک ئیوە مانان دەیکەن، هەرگیز ئەو کەسانە نەیان کردوە کە دوژمنی سەرسەختی گەلی کورد بون. ئەوەتا بە چاوی خۆمان دەبینین چۆن بونەتە وارسو میرات گری بنەماڵەی شەهیدان و بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانیان لە پێناو ژیانی خۆتان و ماڵو منداڵتاندا بەکاری دەهێنن و وەک بنەماڵەی شاهانە دەژین ، هەزاران کەسوکاری شەهیدو پێشمەرگەو کەم ئەندام و گەنجی ئەم وڵاتەش چاوەڕوانی دەستی ئێوەمانانن تاوەکو هاوکاریەکیان بکەن ، دەبێت میلەت چ دڵێکی پێتان خۆش بێت کە ئاسۆی دوا ڕۆژی بەرەو ڕوناکی بەرن.
٠٣/٠١/٢٠١٣
سەرمەند
بەرلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست