پارتی عەشیرەتی مزوری باڵا سزا دەدات
Wednesday, 04/09/2013, 12:00
پارتی دیموکراتی کوردستان عەشیرەتی مزوری باڵا کە یەکێکە لە حەوت عەشیرەتی ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزان لە رێگەی پەراوێزخستنی سزا دەدات.
شایانی باسە عەشیرەتی ناوبراو بە هۆی پیلانگێڕی بنەماڵەی بارزان دووبەرکیان کەوتووتە ناوێ و ئەوانەی لایەنگری بنەماڵەی بارزانی دەکەن لە ناسنامە و کلتور و داب و نەریتی ڕەسەنی باب و باپیریان دور کەوتوونەتەوە، بە جۆرێک ناسنامەی مزورییان لە بیر کردوە و خۆیان بە بارزانی دەناسێنن و لە جیاتی جامانەی رەش ، جامانەی سووری بارزانییەکان لە سەر دەکەن و ...هتد.
وێرای پشت گوێ خستنی دەڤەری مزوری باڵا لە ڕووی ئاوەدانییەوە لە تازەترین سزادا پارتی بڕیاریداوە هیچ کەسێک لە عەشیرەتی ناوبراو کاندید نەکات بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢١/٩/٢٠١٣ بڕیارە بەرێوەبچێت.ئەمەش لە کاتێکدایە کە عەشیرەتی مزوری باڵا یەکێک لە عەشیرەتە هەرە گەورەکانی دەڤەرەکە، بەڵام بە هۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە گەنجانی مزوری باڵا بە ئاشکرا و نهێنی واز لە پارتی دەهێنن و پەیوەندی بە حیزبەکانی ترەوە دەکەن ئەمەش تۆڕەیی پارتی لێکەوتووتەوە و بەم شێوەیە بریاری پەراوێزخستنیان داوە و چاوەرێ دەکرێت سزای ترێش بە رێوەبێت بۆ
عەشیرەتی مزوری باڵا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست