کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەێاب،وەڵام بۆ بەڕێز ملا على كەڵەك

Saturday, 05/10/2013, 12:00



كاتێك خواى گەورە باوكە ئادەمى هێنایە بوون و جێنشینى لە سەر زەویدا پێ بەخشى هەموو ناوەكانى فێركرد ( ۆعَلَّمَ ێَدَمَ الْأَسْمَاۆ كُلَّهَا پُمَّ عَرَچَهُمْ عَڵى الْمَڵائِكَەِ فَقَاڵ أَنْبِئُونِی بِأَسْمَاوِ هَۆُڵاوِ إِنْ كُنْتُمْ ێَادِقِینَ (31 البقرە) ،كەئەوەش موعجیزەى حەزرەتى ئادەم بوو ،بەوەش بەسەر فریشتەكاندا سەركەوت و بوو بە هەڵگرى ئەو ئەمانەتەى كە ئاسمانەكان و زەوى و چیاكان نەیان توانى هەڵى بگرن (إِنَّا عَرَچْنَا الْأَمَانَەَ عَڵى السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْچِ ۆالْجِبَالِ فَأَبَیْنَ أَنْ ێحْمِلْنَهَا ۆأَشْفَقْنَ مِنْهَا ۆحَمَڵهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ڤَلُومًا جَهُولًا (72 الاحزاب) ).جا ئەم ناو فێركردنە ئاماژەیە بۆ ئەپەڕى كەماڵى بەشەرى و پێشكەوتنەكانى و دوا ئامانج و مەبەستەكانى، وەك بڵێى خواى گەورە لە رێى ئەم ئایەتەوە بفەرموێت:ئەى نەوەى ئادەم سەركەوتنى باوكە ئادەمتان لە دەعواى خەلافەت دا بەسەر فریشتەكاندا بەهۆى فێربوونى هەموو ناوەكانەوە بوو كە من فێرم كردبوو، خۆ ئێوەش نەوەو میراتگرى توانا و بەهرەكانى ئەون دەسا هەموو ناوەكان فێر ببن تا لەبەردەم هەموو بوونەوەراندا شایستەییتان بۆ هەڵگرتنى ئەمانەتە هەرە مەزنەكە بچەسپێنن.خواى گەورە چەندەها تواناو لێهاتنى لە مرۆڤ دا كۆكردووەتەوە، وە هەموو زانست و هونەرێك ڕاستییەكى بەرزو بڵندى تێدایە ئەو ڕاستیەش پاڵى بە یەكێك لە ناوە جوانەكانى خواى گەورەوە داوە، بۆ نمونە (هندسە) یەكێكە لە زانستەكان، ڕاستى و ئەوپەڕى ئامانجى ئەم زانستە گەیشتنە بە ناوى (العدل و المقدر)ى خواى گەورە و بینینى درەوشانەوە پڕ لە داناییەكانى ئەو ناوە پیرۆزە بە هەموو مەزنى و سامیەكیەوە لە ئاوێنەى زانستى ئەندازەدا,كە ئەمەش بە خوێندنى زانستى ئەندازە دەبێت لە ئەلفەوە بۆ یاى.هەروەها زانستى پزیشكى كارامەیى و پیشەیە لە هەمان كاتدا، ناوەڕۆك و ڕاستى ئەم زانستە پاڵى بەیەكێك لە ناوە جوانەكانى خواى گەورەوە داوە كە ناوى (الشافى)یە.جا بە بینینى درەوشانەوە میهرەبانەكانى ناوى (الشافى)ى خواى گەورە لە دەرمانە پەرش و بڵاوەكانى سەر ڕووى زەویدا (كە دەرمانخانەیەكى مەزنە) ئەم زانستى پزیشكیە بە كەماڵى خۆى دەگات و دەبێت بە ڕاستییەكى ڕاستەقینە، ئەمەش بە شوێن كەوتن و خوێندنى ئەو زانستە دەبێت بە شێوەیەكى ئەكادیمى و لە ماوەیەكى دیارى كراوى پێویست دا كە لەچوار ساڵەوە تا شەش ساڵ و زیاتر دەبێت.هەروەها هەموو زانستەكانى ترى وەك (كیمیا و فیزیا و زیندەوەر زانى و ڕووەك زانى و ...هتد)، چەند زانستێكن لە ڕاستیدا لە دانستى شتان دەدوێن,لێرەدا بوارى ئەوەمان بۆ ناڕەخسێت باس لە هەموویان بكەین.هەموو ئەو زانستانە بە پاڵدانەوەیان بە ناوە جوانەكانى خواى گەورەوە دەبن بە دانایی ڕاستەقینە،ئەگەر وانەبێت دەبن بە چەند خورافەتێك كە هیچ كەڵك و سودێكیان نەبێت، یان ڕێ بۆ گومڕایی تەخت دەكەن وەك ئەوەى لە فەلسەفەى ماددى سروشتیدا بەدى دەكرێت.
لێرەدا دەگەڕێمەوە بۆ ئەێڵى مەبەستەكەم كە بەرنامەى كەوانەى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانە و دانیشتنى مامۆستا على كەڵەك بوو لەگەڵ پزیشكێكى بەڕێزدا كە هەڵگرى بڕوانامەى دكتۆرا بوو لە بوارى پزیشكى نەخۆشیە دەروونیەكاندا. مامۆستا على وەك مامۆستایەكى ئایینى و دیسان وەك پزیشكێكى حەكیم قسەى دەكرد، هەندێك كاتیش وەك داكۆكى خوازێك لە مافى هەژار و ئەو كوڕو كچە عاشقانەى كە بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكانیان خۆیان دەسوتێنن قسەى دەكرد.كاتێك زانستێك لە دەستى (خواێ) دەكەوێتەوە خوارەوە بۆ دەستى (عوام)ى خەڵكى، ئەو زانستە دەبێت بە خورافە چونكە عامەى خەڵكى قسەى گیرفانى خۆیان دەكەن نەك ئەوەى قسەكانیان تێدیق و سەلماندن بێت. بۆ بابەتێكى پزیشكى قسەى پزیشكێك وەردەگیرێت و بەسەر قسەى سەد ئەندازیاردا سەر دەخرێت با ئەو ئەندازیارانەش سەد پسپۆڕیان هەبێت لە بوارەكەى خۆیاندا. هەروەها بۆ بابەتێكى هەندەسى و بیناسازى قسەى ئەندازیارێك سەر دەخرێت بە سەر قسەى سەد پزیشكى شارەزادا,هەروەها هەموو پسپۆڕیەكانى تریش بەم شێوەیە وەردەگیرێت. ئیتر نازانم مامۆستا على كە هیچ پسپۆڕییەكى لە زانستى پزیشكیدا نییە چۆن دەوێرێت دەم لەو بوارە وەربدات،ئەگەر وڵات پاشاگەردانى نەبوایە و یاسا لە جێگاى خۆیدا بوایە ئێستا ئەو بەڕێزە دەبوایە پیشە پیرۆزەكەى خۆى كە مامۆستاى سەرەتاییە و هەموو كەس شانازییان پێوە دەكات مومارەسە بكردایە ،بەڵام بۆ پیشەى دووەمى كە خۆى وەك زاناى ئایینى دەردەخست من بە شیاوى ئەوەى نازانم لە مزگەوتدا پێش نوێژ و وتار خوێن بێت چونكە لەو بوارەشدا پسپۆڕ نییە ، لەوانەیە بە فتوایەكى سەقەتى ئەو دەیان كەس بكوژرێت ,نابێت ئەو دەم بكوتێت لە بابەتێك كە پیشەى ئەو نییە. من وەك موسڵمانێك گومانم لەوەدا نییە كە قورئانى پیرۆز شیفا و ڕەحمەتە بۆ تەواوى خەڵكى و ئەكرێت شوێن ئەو ئایەتە پیرۆزانە بكەوین كە باس لە شیفا دەكات وەك هەنگوین یان هەر شتێكى تر ، بەڵام بە شێوەیەكى زانستى و ئەكادیمیانە نەك بە عەوام و كوێرانە.ئەڵێن جارێك كابرایەك وتویەتى من پێویستم بە مامۆستا نییە بۆ خوێندنى پزیشكى خۆم كتێبەكانى پزیشكى دەخوێنم و فێریان دەبم، جارێكیان نەخۆشێك دێت بۆلاى و سەیرى كتێبى بۆ دەكات (الحیە السوداو)ى بۆ دەنوسێت واتە ڕەشمار، دەچن مارى دەرخوارد دەدەن بەمەش نەخۆشەكە دەمرێت،كاتێك شارەزایەك لەمە دەكۆڵێتەوە دەبینێت لە برى (الحبە السوداو) واتە ڕەشكە (الحیە السوداو)ى بۆ نوسیوە واتە ڕەشمار ئەمەش بە زیادكردنى تەنها نوختەیەك لە چاپى ئەو كتێبەدا. مامۆستاى بەڕێز خواى گەورە سەرزەوى كردووە بە دەرمانخانەیەكى گەورە هەموو جۆرە چارەسەرێكى تێدا داناوە وە سەقفى هەموو زانستێكیش موعجیزەى پێغەمبەرانەو زانست لەوێدا دەوەستێت كە لەوانەیە ئەو كاتەش كۆتایی دونیا بێت چونكە زانستى پیغَەمبەران (لدن)یە واتە بەخشراوە پێى لە لایەن خواى گەورەوە (كسب)ى نیە كە بە هەوڵ و ماندوو بون بەدەست دەهێنرێت .بۆ نمونە موعجیزەى حەزرەتى عیسى سەلامى خواى لێبێت بریتى بوو لە پزیشكى و چارەسەركردنى نەخۆشیەكان تا ئەوەى كەڕو كوێرى زكماكى چاك دەكردەوە و مرۆڤى زیندوو دەكردەوە بە ئیزنى خواى گەورە، ئەمەش هانى گرۆى مرۆڤ دەدات كە بگەڕێن بە شوێن شیفاو چارەسەرى نەخۆشیەكاندا چونكە خواى گەورە دەرمان و چارەسەرى پێویستى داناوە لەسەر زەویدا ، وە پێغەمبەرى خۆشەویستمان ێلى الله علیه وسلم دەفەرموێت (تداووا فإن الله تعالى لم یچع داو إلا وچع له دواو).وە بەدڵنیاییەوە زانستى پزیشكى دەگەیەتە ئەو موعجیزەیەو بە شێوەیەكى كاتى مردنى مرۆڤ ڕادەگرێت. خواى گەورە دوو جۆر فەرمانى هەیە لە گەردوون دا یەكەمیان فەرمانە تكوینیەكانە كە لە سیفەتى (الارادە) ى خواى گەورەوە هاتووەو ئەوى تریش فەرمانە شەرعییەكانە كە لە سیفەتى (الكلام)ى خواى گەورەیە,جا هەر سەرپێچى كردنێك لە فەرمانێكى تكوینى وەك سەرپێچى كردن وایە لە فەرمانێكى شەرعى. بۆ نمونە نابێت مرۆڤ خۆى بكوژێت ئەگەر خۆى كوشت ئەوە وەكو ئەوە وایە سەرزەوى هەموو كوشتبێت ,ئەمە فەرمانێكى شەرعییە، وە نابێت لە كاتى نەخۆش كەوتندا لەماڵەوە دابنیشین و نەچین بۆ لاى دكتۆر و بڵێین خۆمان چاك دەبینەوە بە تایبەت ئەگەر نەخۆشییەكە خراپ پێت، بە نەچونمان بۆ لاى پزیشك سەرپێچى كردنى فەرمانێكى تەكوینیە كە وەك سەرپێچى كردنى فەرمانێكى شەرعى وایە ئەگەر بەو نەخۆشیە بمرین ئەوە خۆمان كوشتووە چونكە وەك پێشتر وتمان خواى گەورە دەرمانى هەموو دەردێكى لە دەرمانخانە گەورەكەى سەر زەویدا داناوە. مامۆستاى بەڕێز هەموو زانستێك (تخێێ) پسپۆڕییە، وە هەموو پسپۆڕیەكیش (تدرج)ە واتە پلە بەندییە ، تۆى بەڕێز بازت بەسەر چەندین پلەى زۆردا داوە لە زانستى پزیشكیدا و هیچ پایەیەكت دروست نەكردووە و دەتەوێت سەقفى بەسەرەوە بكەیت ئەمەش هەڵەیەكى كوشندەیە, چونكە زانستى پزیشكى بە پلەبەندى و ڕەچاو كردنى چەندین هەلومەرج دا بە دەست دەهێنرێت,لەوانە چوار تا شەش ساڵ لە دواى خوێندنى زانستى و بە عەقڵێكى تەواو كامڵەوەو بە زیرەكییەكى سەرووى نەوەد و نزیك لە سەدەوە دەست دەكرێت بە خوێندنى پزیشكى گشتى كە ناساندنى هەموو جەستەیە بە هەموو ئامێرو كۆئەندامەكان و دەمارەخانەكان و بینینى یەك بەیەكى هەموو پارچەكانى جەستەیە لە سەرەوە بۆ خوار. دواى ئەوە پسپۆڕى بەشەكانى جەستە جیادەكرێتەوە و زیاتر لە دوو ساڵ لەو بوارەدا دەخوێنرێت تاوەكو پێى بوترێت پزیشكى چاو ، یان پزیشكى قوڕگ و لوت و گوێ، یان پزیشكى هەناو، یان پزیشكى ئێسك و شكان ، یان پزیشكى نەخۆشیە دەروونیەكان....هتد. چونكە هەرپزیشكێك تاوەكو لە شەش ساڵى یەكەمیدا هەموو جەستە نەناسێت كاتێك چارەسەرێك بۆ چاوى من و تۆ دەنوسێت یان بۆ گەدەو گورچیلەمان ،ئەگەر ئاگاى لە هەموو جەستە نەبێت ناتوانێت ئەو دەرمانە بنوسێت ، چونكە جەستەى مرۆڤ هەمووى پەیوەستە بە یەكەوە ، ددانێكمان ئازارى هەبێت هەموو جەستەمان لە گەڵیدا دەناڵێنێت. كێ ئەڵێت ئەو دەرمانە بۆ ئەو شوێنەمان كاریگەرى خراپ بۆ سەر شوێنێكى ترمان دروست ناكات؟ هەربۆیە خوێندنەوەیەكى عەوامانەو سەرپێى جەنابتان بۆ پیشەى پزیشكى ڕەچاوى ئەو هەلومەرجانەى سەرەوەى لێ ناكرێت و قوڕەكە خەستر دەكەیتەوە بۆ كابراى نەخۆش . هەرگیز شەرعى خوا لە گەڵ بیروبۆچونى تۆدا تەباو گونجاو نییە ، لەوانەیە هەندێك كەس قابیلى شیفا وەرگرتن بوبن و بە كیلۆیەك هەنگوین یان برێك ڕەشكە باش بوبێتنەوە بەڵام ئەوە (قاعیدەى عام) هەڵناوەشێنێتەوە, كە نان بۆ نانەوایەو گۆشتیش بۆ قەێاب.
مامۆستاى بەڕێز خۆزگە كاتێك تۆ هاتیت بۆ بەرنامەى كەوانە بە ناوى مامۆستا على كەڵەكەوە بهاتیتایەو ناوى زاناو ئایینى ئیسلامت نەهێنایە ! یان وەك شێخ محمد ێدیق منشاوى قورئانت بە دەنگى خۆش نەخوێندایە! چونكە ئەو زانستە بە قەدوباڵاى تۆ ناشێت و بەبەرت درێژە و لەناویدا ون دەبیت. پزیشكى زانستێكە لە ژێر ناوى شافى خواى گەورەدا شیفاو چارەسەرى بیماران دەكات كەى پێچەوانەى ئایینى ئیسلامە یان كەى ناتەبایە لە گەڵیدا كە تۆ هێرش دەكەیتە سەر پزیشكەكان و بە علمانى ناو زەدیان دەكەیت,عیلمانى و ئیسلامى كەى گفتوگۆى بابەتى زانستى پزیشكیە . زۆرێك هەن لە جیهان دا و لە بوارى پزیشكیدا عەقڵەكان حەیران دەكەن و باوەڕیشیان بە خواى گەورە نییە,ئەوە زانستە و كافرێتى رێگر نییە لە دەست خستنى، هەروەك چۆن موسڵمانێتیش ڕیگر نییە لە دەست خستنى.
ئەو جۆرە ئاخاوتن و گفتوگۆیەى تۆ دەتكرد لەو بەرنامەیەدا هیچ خزمەتێكى نە بە زانستى پزیشكى دەكرد وە نە بە ئایینى ئیسلامى پیرۆز، بگرە جۆرە سوكایەتییەك بوو بە ئایینەكەى خۆت ، هەرگیز ئەو ڕەفتارانەى تۆ خزمەت بە هیچ كامیان ناكات. بگرە تەنها ڕیكلامێك بوو بۆ ناوو ناوبانگى خۆت وەك ملا على كەڵەك و سۆزى عاشقانەت دەبەخشیەوە بە كوڕان و كچانى بێچارەى ئەم میللەتە. لە برى ئەوەى خشتێك بخەیتە سەر قەڵاى پیرۆزى ئیسلام چوار خشتت دەخستە خوارەوە.هیوادارم بەڕێزتان و هەركەسى تر كە بوون بە میوانى ماڵەكان لە شاشەى تی ڤییەكانەوە پێ بەقەد بەڕەكەى خۆتان ڕابكێشن و بەناوى هیچ تخێێ و زانستێكەوە پزیشكى بێت یان ئایینى لێدوان نەدەن. رحم الله لمن عرف حده ولم یتجاوز گوره.

سەرحەد یونس محمد
سەرچاوە: بۆ ئەم نوسینە سودم لە كتێبى (ووتەكان) ى مامۆستا بدیع الزمان سعیدى نورسى بینیوە ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە