کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێدەكەنن یان دەگرین، كەیفى خۆتانە: تەماشاى ئاستى ئەفسەرو چەكدارى بنەماڵە بكەن

Friday, 06/04/2012, 12:00


 كاتێك سیستەم دەبێتە دیوەخان و بەرژەوەندى باڵاى گەل دەبێتە قوربان چەند خێزان و كەسێك، ئیتر هەموو شتێك لە وڵاتدا دەخرێتە بەرژەوەندى خێزان و كەسانى دەسەڵاتدارەوە، ئیتر گرنگ نییە ئایندەى وڵات و بەرژەوەندییە باڵاكانى ئەم ملەتە بەرەو كوێ دەروات:
بە حوكمى كارەكەم داوام لە دوو پێشمەرگە كرد ناونیشانى سریەكەیانم پێ بدەن بۆ ئەوەى نووسراو بكەم بۆ بە رێكردنى كارى ژنێكى خزمى خۆیان، ئەوەى جێگاى سەرسورمان بوو هیچكامیان ناوى سریەو فەوجەكەى خۆیى نەدەزانى، دەیانوت ئێمە لاى فڵانە كەس دەوام دەكەین، وتم لە سیستەمى سەربازیدا فەسیل و سریەو فەوج و لەو جۆرانە هەمووى ناوو ژمارەى تایبەتى خۆى هەیە، من ناوى ئەوانەم دەوێت، وتیان ئێمە ئەو شتانە نازانین لاى فلانە كەس لە فلانە شوێن دەوام دەكەین.
هەروەها دوو ئەفسەرم بینى یەكێكیان بە پلەى (رائد) ئەوى تریان (مولازمى یەكەم) پرسیارێكى زۆر سادەى سەربازیم لێ كردن:
وتم بۆ بە جۆرى تۆپەكان دەلێن ئەمە (80) ملیمەو ئەوە(120) و ئەوە (106) ئیتر لەو جۆرە...
هەردوكیان وتیان وەڵا ئێمە ئەو شتانە نازانین، لەوەیە بۆ كەسێك لە بوارى سەربازیدا كارى نەكردبێت ئەم پرسیارە گران بێت، بەڵام ئەفسەرى كورد پاش (20) ساڵ لە حوكمرانى نەتوانێت وەڵامى ئەم پرسیارە سادەیە بداتەوە ئەوە كارەساتە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە