کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توركیا له‌گه‌ڵ ئـۆجـه‌لان داده‌نیشێت توركیا له‌گه‌ڵ ئـۆجـه‌لان داده‌نیشێت

Friday, 27/08/2010, 12:00


هاوڕێ كه‌ریمی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی توركیا سه‌ردانی ئیمرالی كردووه‌‌و چاویان به‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌وتووه‌‌و ئه‌ویش چه‌ندین داخوازی خستۆته‌ به‌رده‌میان.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز له‌ لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی سه‌باره‌ت به‌ داواكاری حكومه‌تی توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ ‌وتی ئێمه‌ ئێستا له‌ قۆناغی چواره‌می خه‌باتداین‌و ئه‌مانه‌وێت كێشه‌كان به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ر ببێت
هه‌روه‌ها ‌وتی رای گشتی كورد، داوایلێكردین كه‌ ئێمه‌ چانسێكیتر بدین به‌ حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری‌و به‌خاتری مانگی ره‌مه‌زان ئێمه‌ چالاكییه‌كانمان راگرت
دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) رایگه‌یاند، كه‌ توركیا دیالۆگی‌ راسته‌وخۆی‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان سازداوه‌. ئه‌مه‌ش ‌وه‌ڵامێك بوو بۆ ‌وته‌كانی‌ ئه‌ردۆگان كه‌ رایگه‌یاندبوو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان سازنه‌داوه‌.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ كرابێت، ‌وتی‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌، چونكه‌ به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چێت‌و ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت
ئه‌و داواكارییانه‌ی ده‌نیز باسی ده‌كات، كه‌ له‌ رێگه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ دراوه‌ به‌ نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت داواكارییه‌كانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتییه‌، كه‌ بریتین له‌ گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی هاوڵاتی تورك به‌ هاوڵاتیانی توركیا له‌ كۆی ده‌ستوردا به‌جۆرێك كه‌ ئاماژه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ نه‌كرێت‌و بوترێت هاوڵاتیانی توركیا.
هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا رابگیرێت‌و گیراوانی سیاسی كورد ئازاد بكرێن‌و به‌ربه‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌م بكرێته‌وه‌‌و رێژه‌ی 10% بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌‌و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌ست به‌ دانوستان بكرێت.
نوری یه‌مان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌ پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی به‌ده‌په‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داوای راگرتنی شه‌ڕی كردووه‌‌و ئه‌وه‌ش شتێكی باشه‌ به‌ڵام ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆمان‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ سندوقه‌كان به‌ به‌تاڵی بگێڕینه‌وه‌
چه‌ندین رۆژ به‌سه‌ر داواكارییه‌كانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسیدا تێده‌په‌ڕێت‌و حكومه‌ت تا ئێستا هیچ ‌وه‌ڵامێكی نه‌داونه‌ته‌وه‌، نوری یه‌مان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا هیچ ‌وه‌ڵامێكی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌وه‌ش‌وا ده‌كات كه‌ ئه‌وان سوور بن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان‌و به‌شدارینه‌كردن له‌ ریفراندۆم.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌یدا، سه‌رۆك ‌وه‌زیری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ شاری ‌وانی كوردستان خۆی به‌ نوێنه‌ری كورده‌كان له‌ قه‌ڵه‌م دابوو ‌وتبووی من نوێنه‌ری كورده‌كانم، منم كه‌ كه‌ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌، نوری یه‌مان سه‌باره‌ت به‌‌وته‌كانی ئه‌ردۆغان ‌وتی ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد به‌ شه‌ره‌ف بێت ئه‌وا پێویسته‌ به‌ سندوقه‌ به‌تاڵه‌كان ‌وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان بده‌نه‌وه‌
هه‌روه‌ها‌وتی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێنه‌ری كورده‌كانه‌ بۆ ناسنامه‌‌و زمانی كورده‌كانی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ئامه‌د‌و جوله‌ مێرگ‌و ‌وان‌و شاره‌كانی دیكه‌ش سندوقه‌كانی به‌ به‌تاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ عه‌قڵ دێته‌ سه‌ریه‌وه‌ ده‌زانێ ئێمه‌ نوێنه‌ری كورده‌كانین یا ئه‌و
ئه‌حمه‌د ده‌نیز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكومه‌تی توركیا خه‌ریكه‌ كه‌ شه‌رێكی سایكۆلۆژی دروستده‌كات 75 په‌رله‌مانتاری كوردی هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا په‌رله‌مانتاره‌كانی ئه‌و یه‌ك ‌وشه‌یان له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد نه‌وتوه‌
هه‌روه‌ها‌وتی‌ ئێمه‌‌وه‌ك په‌كه‌كه‌ راسته‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كورده‌كان ناكه‌ین، به‌ڵام راستیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو بزانن كه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌‌و به‌ده‌په‌ین تێده‌كۆشین بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد
لای‌ خۆیه‌وه‌، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی سه‌لاحه‌دین دیمرتاش له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یان ئه‌وه‌ چ نوێنه‌رێكه‌ كه‌ زمانی كوردی به‌ ره‌سمی ناناسێت‌و دژایه‌تی مافی كوردان ده‌كات‌و رێگه‌ له‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیكی كورده‌كان ده‌گرێت.
هاوڵاتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە